ڕێزان عەبدوڵا: بەداخەوە مافی کرێکاران دەخورێت و ڕێزیان لێناگیرێت
ڕێزان عەبدوڵا، کارکەر دەڵێت: نادادپەروەری و جیاوازی زۆر هەیە لە دابەشکردنی سەروەت و مووچە دا ، ژنانی کرێکار ١٢ کاتژمێر کار دەکەن بۆ بڕە پارەیەکی کەم، لەکاتێکدا مووچەی پەرلەمانتاران چەندین هێندەی ئەوانە.
شیا کۆیی
کۆیە _ لە ساڵانی دواییدا و لەگەڵ نوێبوونەوەی بەردەوامی یاساکانی کار لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەنگاوی جددی نراون بۆ کەمکردنەوەی جیاکاریی ڕەگەزی لە دامەزراندندا. ئەم گۆڕانکارییانە تەنیا لە چوارچێوەی دەقدا نەماونەتەوە، بەڵکو کاریگەرییان لەسەر بەرزکردنەوەی متمانەی ژنان بۆ چوونە ناو کایە جیاوازەکانی بازاڕی کار هەبووە.ئێستا ژنان لە ڕێگەی یاساوە دەتوانن گەرەنتی مافە بنەڕەتییەکانی وەک مۆڵەتی منداڵبوون و پاراستن لە هەراسانکردن لە شوێنی کار بکەن. هاوکات، ئاستی هۆشیاریی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت بەرەو دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و دادپەروەر هەنگاوی ناوە، ئەمەش ژینگەیەکی لەباری بۆ گەشەی تواناکانی ژنان ڕەخساندووە.
بەربەستەکان و ئاسۆکانی داهاتوو
سەرەڕای ئەو پێشکەوتنانە، هێشتا کۆسپ و بەربەستی جۆراوجۆر لەبەردەم گەشەی ڕاستەقینەی ژناندایە. ڕێگای گەیشتن بە مافەکان لە ئێستادا ڕوونترە، بەڵام گۆڕینی ئەم مافانە بۆ واقیعێکی بەرجەستە پێویستی بە هەوڵی بەردەوام هەیە.
پرسی مافەکانی ژنان لە جیهانی کاردا، لە چەند دەیەی ڕابردوودا گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە. هەرچەندە ژنان لە باشووری کوردستان هەنگاوی باشیان بەرەو سەربەخۆیی ئابووری ناوە، بەڵام لەگەڵ گەیشتن بە یادی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، هێشتا پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە: ئایا ژنانی کرێکار لە ناو ژینگەی کاردا پارێزراون و مافە دارایی و مەعنەوییەکانیان وەک پێویست دابین کراوە؟ لەم بارەوە ژنان پێیان وایە هێشتا ژنان مافی خۆیان پێنەدراوە وەک پێویست.
"جیاوازیی مووچە لە نێوان پەرلەمانتار و کرێکاردا بێواتایە"
ڕێزان عەبدوڵا، كاری چێشت لێنانە لە خواردنگەكەیان لە ناو شاری كۆیە ساڵانێكە لەگەڵ چەند ژنێكی دیكە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا، لە خواردنگەكەیان وەك سەربازێكی ون وهەلی كاری بۆچەندین ژن دابین كردووە.
سەبارەت بەوەى ژنانی کرێکار لە باشوورى کوردستان تا چەند دەتوانن بەمافەکانیان بگەن و لە شوێنى کاردا ڕێزیان لێ گیراوە؟ ڕێزان عەبدوڵا وتى: من وەک خۆم کاردەکەم وەک ئەوژنانەى دیکە لاى من کاردەکەن وبێجیاوازى کاردەکەین وەک کچ و خوشکی خۆم سەیریان دەکەم و خۆشم وەک ئەوان لەکارەکە دەبینم نەم هیشتوە هەست بەوە بکەن کە من خاوەن کارم و ئەوان کرێکارن لاى ئێمە هەمیشە بەیەکسانى سەیریان دەکەم و بەپێی شوێنەکان کەسەکان دەگۆڕێت هەندى شوین هەن بەداخەوە مافى کرێکار دەخۆن ویان رێزیان لێ ناگرن و مافى خۆیان پێنادرێت. بەڵام من وەک خۆم وهاوسەرم مافى کارمەندەکانى چێشت خانەکەمان بە هەردوو رەگەزەوە بێ جیاوازىی بەیەک چاو سەیردەکەین ومافى خۆیانمان پێداوە.
سەبارەت بە رۆژێک بۆ کرێکاران وەک ١ى ئایار ئەو چیشت لێنەرە مافى کرێکاران لەو ئاستەدا نیە پێم وایە رۆژێک کەمە بۆ کرێکار دەبێ هەمو رۆژ کرێکار مافى خۆى پێبدرێت جا هى ناوخۆ بێت یان دەرەوە , بەڵام بەداخەوە لێرە وانیە کرێکارێک تا ئێوارە شەقامەکان پاک دەکاتەوە دەبێ بەچاوى ڕێزەوە سەیربکرێن, بەڵام دەبینى موچەکەشى ئەگەر ٣٠٠ هەزار دینار بێت ,بۆیە پێویستە حکومەت ڕێزو پێزانینى بۆ کرێکار و ژنان هەبێت بەڵام لەحکومەتەوە ئەو شتە نییە بۆیە خەڵکیش چاولە حکومەت دەکات هەروەک باسم کرد ئەو کرێکارەى لە شەشى بەیانى تا شەشى ئێوارە کاردەکات بەموچەکى کەم پەرلەمانتاریش هەرهیچ نەبی مانگى نزیکەى ٧ ملیۆن موچەیەتى لەکاتێکدا کرێکارێک شارو شەقامت بۆ پاکبکاتەوە بە ٣٠٠ هەزارى.
لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: دەستخۆشى لەهەمو ئەو ژنانە دەکەم کە لەسەر قاچى خۆیان وەستاون وکاردەکەن وبژێوی ژیانى خۆیان پەیدا دەکەن چاویان لەدەستى کەس نییە.
نەبوونی دامەزراندن ژنانی ناچار بە کاری تاقەتپڕوکێن کردووە
شەونم ئەسکەندەر. شوێنى کارى هەیە و چەندین ژن لاى کاردەکەن, بۆ ئاژانسەکەمان بەبۆنەى ١ى ئایار وتى: پیرۆزبایی لە هەمو کرێکاران دەکەم بەتایبەت لە ژنان و نزیەى سێ ساڵە ئەو شوێنى نانکردنەم داناوە بۆتە هەلى کار بۆخۆم و چەندین ژن, زۆر ڕێز لە ژنەکان دەگرم وهیچ مافیان ناخۆم وەک یەک کاردەکەین ئەوانیش بەڕێکى کارەکان دەکەن.
شەونم ئەسکەندەر وتیشى: گەر باسی مافى ژن بکەین لەکاردا بەگشتى ژن مافى نەدراوەتێ و بەردەوام غەدریان لێکراوە, لەگەر ئەوەى ژنان شان بەشانى پیاوان کاردەکەن وهەمو کارێک دەکەن بەڵام وەک پێویست مافیان نادریتێ، وەک پێویست نیە لەهەموو روویەکەوە من تەماشای خۆم ناکەم یان چەند کەسێک بەم شێوە بەڕێزەوە مامەڵە دەکات لەگەڵ ژنەکان لەکاردا، بەتایبەت فەرمانبەران لەکاتى خۆى موچەیان پێ نادرێت و جیاوازى هەیە لە نێوان چینەکان بەتایبەت چینى فەقیر و هەژار ودامەزراندن نیە من وەک خۆم دەبو دامەزرێم بەڵام هەرنەبوو بۆیە دەستم بەو ئیشە کرد, لەکۆتایشدا داواکارم لەهەموو ئەوانەى خاوەن کارن ڕێز لەکارمەندەکانیان بگرن و دەستخۆشی لەهەمو ئەو ژنانە دەکەم کە خاوەن کارن و پشت بەخۆیان دەبەستن.