ئاسنگەری تەنها بۆ پیاوان نییە؛ ژنێکی گەنج دەیسەلمێنێت کە ئیرادە ڕێگاکە دروست دەکات
ئایا حەمزە خەڵکی شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ساڵانێکە کاری ئاسنگەری دەکات، سەرقاڵکردنی ڕۆشنکردنەوەی ڕێگای خۆی و ئیلهام بەخشینە بۆ ژنانی گەنج.

سۆرگوڵ شێخۆ
حەسەکە-لە نێوان شەڕ و قەیرانە بەردەوامەکانی سووریادا سەرکەوتنەکانی ژنان وەک تیشکێکی هیوا دەدرەوشێنەوە، هەروەها ئەو ژنانەی کە بە چەکەکانیان دژی عەقڵیەتی جیهادی شەڕ دەکەن، بە شوێنکەوتنی خەونەکانیان، نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان دەشکێنن.
شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شوێنی بۆ ژنان کردۆتەوە کە لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە خەونەکانیان بەدیبهێنن، ئەم خەباتە لە کاتێکدا، لە کۆمەڵگەیەکدا وەک سادە سەیر دەکرێت، بەڵام دەکرێت شۆڕشێک بێت لە کۆمەڵگەیەکی داخراودا کە بە داب و نەریتی بەسەرچوو بەڕێوەدەچێت.
خەونی ژنێک و هێزی ئاسنی
ئایا حەمزە تەمەن ١٨ ساڵ، یەکێکە لە یەکەم ژنانی کاری ئاسنگەری لە سووریا، لە شاری حەسەکە لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژی، ئەم ژنە گەنجە تەنها ئاسنگەر نییە؛ ئەو نوێنەرایەتی هیوا دەکات بۆ هەموو ژنان، بە شارەزای لە پیشەی ئاسنگەریدا بووەتە نمونەیەک بۆ ژنانی گەنج و هەموو ژنان بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان.
وتی: ئەمە یەکەمجارە باسی چیرۆکەکەی بۆ میدیاکان دەکات و لەڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە خۆشەویستی خۆی بۆ ئەو پیشەیە دەربڕیوە، کە ماوەی پێنج ساڵە شارەزا بووە و پەرەی پێداوە تا تەمەنی گەیشتووەتە ١٨ ساڵی، ئایا کچە گەورەکەی خێزانەکەیە و نزیکترینە لە باوکی کە فێری ئاسنگەری کردووە، وتی: ئاسنگەری خولیای منە، لە سەختترین بارودۆخدا پشتگیری و هاوڕێی من بووە.
لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە کاری ئاسنگەری کردووە، وتی: کاتێک باوکم کۆچی دوایی دەکات دڵی ئارام دەبێتەوە، دەزانێت کەسێکی بەجێهێشتووە کە دوای ئەو کارەکە بەڕێوەببات، ئەوەش منم، ئایە حەمزە سەرەڕای ئەو سەختییانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بە تەنها و لەگەڵ باوکیدا هەموو ئەرکە پێویستەکان تەواو دەکات، جەخت لەسەر بەهێزی ژن و ئەو ڕاستییە دەکاتەوە کە هیچ شتێک بۆ ژن قورس یان مەحاڵ نییە ئەگەر بیەوێت بە خەون و ئامانجەکانی بگات.
"پێیان وتم تۆ ژنیت، ئەم پیشەیە بۆ تۆ نییە"
ئایە حەمزەئاماژەی بە، ئەو ڕەخنانەی کە کۆمەڵگە لە هەڵبژاردنی ئاسنگەرییەکەیدا ئاراستەی دەکرد، بیرهێنایەوە، وی: پێیان وتم تۆ ژنیت، ئەم پیشەیە بۆ تۆ نییە، بەڵام لێرەدا خەون و ئارەزوو هەیە، تا ژن زیاتر بەدوای خەونەکەیدا بگەڕێت، زیاتر لە بەدەستهێنانی خەونەکەی نزیک دەبێتەوە بەڵام بەشێک لە کۆمەڵگەش شانازی بە پیشەکەمەوە دەکات و پشتگیری دەکات.
ئایە حەمزە لە کۆی نۆ ساڵ کە کاری ئاسنگەری کردووە، هەشت ساڵ خۆی وەک پیاو نیشان دەدا، وتی: هەشت ساڵ وام نیشان دا کە پیاوم، لە ترسی چاوی کۆمەڵگە، بەڵام نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر، دەمامکەکەم داکەند، دووپاتی دەکاتەوە، کە ماوەی ساڵێکە وەک ژنێک لەم بوارەدا کاردەکات، هەمووان دەزانن کە ئایا محەمەد ئاسنگەرە.
بە متمانەوە کارەکانی ئەنجام دەدات
بە کەسایەتی ئاسنگەرێکی متمانە بەخۆبوو، بە ڕووخساری جوانی خۆی، لەبەردەم ئاسنگەران و کۆمەڵگەدا دەردەکەوێت، ئەو بە خۆشەویستی بۆ ئاڵەنگاری و سەرگەرمیەکان ناسراوە و هەوڵدەدات بیسەلمێنێت کە کاری ژنان تەنها لە چێشتخانە یان وانەوتنەوەدا سنووردار نییە، بەڵکو دەتوانن هەموو کارێک بکەن، بۆیە هەمووان بە متمانەوە لە کارەکانی نزیک دەبنەوە.
ڕێگایەکی نوێی بۆ خۆی هەڵبژارد
لە وەڵامی ئەو کەسانەی کە بە پیاوی دەچوێنن، وتی: من وەک پیاوان نیم، ژنم، کارێکم هەیە و بژێوی ژیانی خێزانەکەمی پێ دابین دەکەم، ئەو ڕەتیدەکاتەوە ئەو تێڕوانینە قبوڵ بکات کە ژن لاوازە و سبەی هاوسەرگیری دەکات و پیاو هەموو بەرپرسیارێتیەکانی لە ئەستۆ دەگرێت، من خۆم خەونەکانم بەدی دێنم، چاوەڕێی ئەوە ناکەم کەس خەونەکانم بەدی بهێنێت، ژیان تەنها هاوسەرگیری نییە، بەڵکو خەون و دەستکەوتی گەورەم هەیە کە چاوەڕێی ئەوەم بەدی بهێنم، من خەونم هەیە، هەروەها یەکێک لە خەونەکانم ئەوەیە کە ڕێگایەکی نوێ دەستپێبکەم و پاڵپشتی ژنان بکەم.
ئایە حەمزە بۆ ئەو خێزانانەی کە ئازادی کچەکانیان بەرتەسک دەکەنەوە وتی: ئێوە نادادپەروەرییەک لە داهاتووی کچەکانتان دەکەن بە گرتنی دەستی خۆتان، ڕێزگرتن لە بڕیارەکانی دایک و باوک هەیە، بەڵام هەموو شتێک دروست نییە، هەندێکجار هاوسەرگیری بەس نییە بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆ کچەکانتان دابین بکات، ئەوان پێویستیان بە پیشەیە، هەموو هاوسەرگیرییەک سەرکەوتوو نییە، کاتێک پیشەیەکت هەبێت، خۆت بەدەستەوە نادەیت هەر کەسێک، بۆیە تۆ دەبیتە سەرچاوەی هێزی خۆت.
"ڕێگایەکی نوێ هەڵبژێرە"
ئایە حەمزە داوا لەو ژنانە دەکات کە هەست بە بێدەسەڵاتی دەکەن بەهێز بن و ڕێگای خۆیان هەڵبژێرن و ئامانجەکانیان لە کۆمەڵگەیەکدا بەدوادا بگەڕێن کە ڕۆڵی خۆیان بێبەش کردوون و هەوڵی خنکاندنیان دەدەن لە نەزانیدا،وتی: ڕێگاکە چاوەڕێیان دەکات، چونکە ئاسنگەری تەنها بڕین و پێکەوەلکاندن نییە، بەڵکو پەروەردە و هونەر و داهێنانە.
داوای لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردووە پشتگیری بکەن لە کردنەوەی کۆگایەک، وتی: ئامادەیە فێری هەموو کچ و ژنێک بکات کە ئەم پیشەیەی خۆشدەوێت، ژنان تەنها پێویستیان بە پشتیوانییە بۆ دروستکردنی متمانە بەخۆبوون و ئیرادەیەکی بەهێز.