لە ئێران نرخی نان بەرزبووەوە و فرۆشتنی ئاستەنگ کرا

لەگەڵ ئاستەنگ کردنی فرۆشتنی نان دوای بەرزبوونەوەی نرخی نان لە ئێران، هاوڵاتیان چەند کاتژمێرێک چاوەڕێ دەکەن بۆ کڕینی نان.

ڕۆژین قادری

سەردەشت- لە ئێران، بەرزبوونەوەی نرخی نان بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە خەڵک نەتوانن نان بفرۆشن، لە هەندێک لە شارەکان هاوڵاتیان ئاگادار نەکراونەتەوە لە بەرزبوونەوەی نرخی نان، وتەبێژی ڕژێمی ئێران، کە بەیاننامەیەکی لەسەر نرخی نان پێشکەش کرد، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نانی بە "گونجاو"  نیشاندا.

وەک دەزاندرێت  بەهۆی بەردەوامبوونی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن "پۆلیسی ڕەوشتی"یەوە دەستیپێکرد، ڕژێم هەنگاو بە هەنگاو سیاسەتە ئابوورییەکانی خۆی زیندوو دەکاتەوە.

 

"نان خواردنێکی بنەڕەتییە بۆ خەڵکی هەژار و مامناوەند"

شەرمین ق, چالاکوانی مەدەنی هەڵسەنگاندنی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نان کرد و وتی: دۆخی ئابووری زۆرێک لە خێزانەکان کەوتووەتە ژێر کاریگەری سیاسەت و بڕیارەکانی ڕژێم،  نان خۆراکێکی بنەڕەتییە بۆ خەڵکی هەژار و تەنانەت چینی مامناوەندیش، بەرزبوونەوەی نرخەکەی زیان بە بژێوییان دەگەیەنێت، لە وەڵامی خۆپیشاندانەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و کاردانەوە بەهێزەکانی خەڵک، ڕژێم ڕێوشوێنی نوێی دەستپێکرد، بۆ نموونە، کاتێک دێتە سەر نان، سەرەتا بە کارتی بانکی دەفرۆشرێت، پاشان ئاردو نرخی نان بەرزبووەوە.

 

"دەبێت هەموو ڕۆژێک چەند کاتژمێرێک چاوەڕێ بکەین"

لەیلا ر.ی هاوڵاتیی سەردەشت باسی لەوەکرد کە نان بۆ خواردنیان پێویستە و وتی: زیادکردنی نرخی نان ژیانمان قورس دەکات، بەهۆی هەڵئاوسانی بەرزەوە، هێزی ئێمە تەنها کەمی کردووە، تا نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر زۆر ئاسان بوو کڕینی لە بازاڕەکان، بەڵام بەهۆی سنووردارکردنی فرۆشتنی نان، ێستا پێویستە هەموو ڕۆژێک بۆ چەند کاتژمێرێک لە ڕیزدا بوەستین، کاتێک کە دابینکردنی نان پێشتر کێشەیەکی لەو شێوەیەی نەبوو، بۆچی گەیشتینە ئەم دۆخە؟.

 

"ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی دیکە هەیە"

هەروەها لەیلا باسی لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکانی دیکە کرد و وتی: کاتێک بەهای شتێکی سەرەتایی زیاد دەکات، کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی تر زۆرجار گرانتر دەبن، بۆ نموونە، ئەگەرێکی زۆر هەیە کە نرخی بەرهەمەکانی وەک شیرینی و پاستا بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵئاوسان.