کولێرە تەندوری مریەم خان؛ شوێنی بژێوی ژنان و پاراستنی کولتوور

لە دەڤەری ڕاپەڕین ژنان دەیانەوێت خاوەن کاری خۆیان بن و مریەم ئیبراهیم کولێرە بەتەندورێکی کردۆتەوەو بژێوی خۆی و ژنانی دیکە دابین دەکات.

کولێرە تەندوری مریەم خان؛ شوێنی بژێوی ژنان و پاراستنی کولتوور

دیڤان سیهاد

 

ڕانیە-ژنان هەمیشە پارێزەری میراس بوون و بەدەستی ئەوان هەر لەکۆنەوە تا ئێستاش نانی تەندور ئامادە دەکرێت، تەندور شوێنی کۆبوونەوەی ژنان و هەرەوەزی ژنانە، کارێکە تا ئێستاش بە پیرۆزی ماوەتەوە.

 

لە شاری ڕانیە ژنان هەمیشە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی کاربکەن و خاوەن کاری خۆیان بن، دەستیان داوەتە کاری جۆراوجۆر و لەگەڵیشیدا خاوەنداری لە کولتوورو میراس دەکەن و تێکەڵ بە کارەکانی ئێستایان دەکەن، ژنێک کولێرە خانەیەکی کردۆتەوە بە ناوی "کولێرەخانەی مریەم خان"، ئەو کولێرە خانەیە بە دەستوری کۆن و بە دار ئامادە دەکرێت، تێیدا کار دەکەن و بژیوی ژیانیان دابین دەکەن، ژنان دەڵێن: دەمانەوێت خاوەن کاری خۆمان بین و بژێوی خۆمان دابین بکەین.

 

مریەم ئیبراهیم دانیشتووی ڕانیە خاوەن کولێرە تەندروی مریەم خان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: ئەو دوکانەم داناوە بە ناوی کولێرە تەندوری مریەم خان حەز و ئارەزووی خۆمە، توانام هەیە بیکەم، کڕیارەکانم هەمیشە حەزیان لێیەو داواکاری لەسەرە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان پێویستە لە دەرەوە و لە ماڵەوە سەرگەرم بن، سەرقاڵ بن بە ئیشێکەوە باشترە لەوەی کە دانیشن لە ژوورەوە وتیشی: ماڵ و خێزانەکەم هاوکاریم دەکەن، منداڵەکانم هاوکاریم دەکەن، بۆ ئیشەکە یارمەتیم دەدەن هەرکاتێک پێویستیم پێیان بێت، لە خێزانەکەمدا هەموویان ئیشیان هەیە منیش بە قەدەر توانای خۆم ئەو ئیشە دەکەم.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.