ژنانی گوندەکانی قەسرین خۆیان بە خەنە و حەرقوس دەڕازێننەوە
بەرهەمە جوانکارییەکانی ژنانی گوندنشینی سیدی بوزید لە بازاڕەکاندا نافرۆشرێن، بەڵکو بە دەست دروست دەکرێن کە تا ئێستاش نهێنی خەنە و بۆنی زەیت و جوانی ڕازاندنەوە دەپارێزن.
ئیخلاس حەمروونی
تونس- لە گوندەکانی تونس، بە تایبەتی لە نێوان دەشتەکانی سەیدی بوزید و گوندە بچووکەکاندا، ژنان هێشتا نهێنی جوانی سروشتی لە نەریتی ڕۆژانەیاندا دەپارێزن، دوور لە جوانکاری سەردەمیانە، کە زۆر کەس بە جۆرێک لە ڕازاندنەوەی نەشیاو دەزانن، لەوێدا شوێنی تۆزی بریقەدار نییە، بەڵکو جێگەی خەنە و حەرقوسە، کە دوو مادەی سروشتین کە یادەوەری داپیرە و بۆنی گیای کێوی هەڵدەگرن، فەلسەفەیەکی ناوازەی جوانی بەرجەستە دەکەن کە ڕەگ و ڕیشەی لە سادەیی و ڕەسەنایەتیدا هەیە.
''خەنە چارەسەرێکە پێش ئەوەی ڕازاندنەوەیەک بێت''
لە نێو ئەم ژنانەدا حەسنا بوعەلی، کە ژنێکی لادێی سیدی بوزیدە هەیە، کە لە بواری خەنە و حەرقوس ''پاودەرێکی ڕووەکی ڕەش کە بۆ کێشانی هێڵی ورد لەسەر چەناگە، پێشەوە یان دەوری چاو بەکاردێت، وەک هێمای مێینەیی و هێمنی'' کاردەکات، بە ئامێرە سادەکانی و زەردەخەنە ئارامەکەیەوە ماڵ بە ماڵ دەڕوات، ژنانی گوندەکە بە "هونەرمەندی خەنە" دەیناسن و بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری و جەژن و بۆنە تایبەتەکان بەدوایدا دەگەڕێن، چ بۆ ڕازاندنەوە و چ بۆ مەبەستی دەرمانی.
وتی: بۆ ئەو خەنە تەنها ڕەنگێک نییە لەسەر پێست، بەڵکو شێوازێکی ژیانە، خەنە چارەسەرێکە پێش ئەوەی ڕازاندنەوە بێت، گەرمی لە جەستە لادەبات و ڕۆح ئارام دەکاتەوە، لەگەڵ هەندێک زەیتی سروشتی تێکەڵی دەکەین، هەموو شتێکیشی تێدایە و سروشتییە، ئەو ڕوونی دەکاتەوە، ژنانی ئەوێ زۆریان خۆشدەوێت، چونکە لە هەمان کاتدا چاک دەبێتەوە و جوانی دەکات، هەروەها خەنە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردەهێنرێت، خەنە هەیە بە تایبەتی بۆ ڕازاندنەوەیە کە بە وریاییەوە تێکەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەنگێکی جوان بدات، وە خەنەیەکی تری تەواو سروشتیش هەیە کە بۆ کەمکردنەوەی ماندوێتی و چاککردنەوەی برین و ئازارەکان بەکاردەهێنرێت.
لەکاتێکدا چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە، دەستەکانی دەگرێت، کە لە زۆر مەشق و ڕاهێنانەوە ڕەنگێکی گەرمی خەنەییان بەدەستهێناوە، بە زەردەخەنەیەکەوە بەردەوام دەبێت، وتی: "ئێمە لە کاغەزی وردکراو دروستی دەکەین، لە ئاودا دەیتوێنینەوە و لەگەڵ ڕۆن تێکەڵی دەکەین، ئێمە حەزمان لە خەنە ئامادەکراوەکان نییە لەناو کیسەدا، چونکە پێکهاتەیەکی سەیر و سەمەرەی هەیە، ئێمە بۆ ماوەیەک بەجێی دەهێڵین تا وەک کرێمێکی لێدێت، دواتر دەست دەکەین بە نەخشکردن، هەروەها ئێمە حەزمان لە خەنەیەکی ئامادەکراو نییە کە لە کیسەدابێت و ڕەنگێکی هەبێت کە زۆر تۆخ بێت، بەڵکو ئێمە دەمانەوێت سروشتی بێت، وەک ڕەنگی زەوی.
''هێمایەک بۆ شادی''
حەسنا بوعەلی باسی شێوازی کارکردنی خۆی دەکات، ڕایگەیاند: "کاتێک دەگەمە ماڵەکە، لە ژنەکە دەپرسم کە چ دیزاینێکی دەوێت لەسەر دەست یان پێی؟، کەوانەیەکی عەرەبی یان ڕازاندنەوەیەکی نوێ؟، دواتر بە هێمنی دەست پێدەکەم، هەموو جوڵەیەک لە دیزاینەکەدا دەست لێدانێکی شادییە، هەروەها "بۆنی خەنە بە تەنها بەسە بۆ گۆڕینی باری دەروونی و پڕکردنی ماڵەکە لە گەرمی و شادی".
هەروەها فەلسەفەیەکی تایبەت ئاشکرا دەکات، کە پێی وایە جوانی ڕاستەقینە پێویستی بە داهێنان نییە، هەرچەندە لە گوندەکاندا کەرەستەی جوانکاری قبوڵ ناکرێت، بەڵام خەنە و حەرقوس وەک ڕێگایەکی ڕەسەن دەمێنێتەوە کە ژن لە چوارچێوەی نەریتەکاندا مێینەیی خۆی بە هۆیەوە دەردەبڕێت، خەنە بۆ ئەوان هێمای شادییە، کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری و جەژنەکاندا بەکاردەهێنرێت و تەنانەت لە ساتەکانی ناڕەحەتیشدا دەوترێت "با خەنە بەکاربهێنین بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانی"، چونکە خۆشی بۆ ڕۆح دەهێنێت و ئاسوودەیی و ئارامی بە جەستە دەبەخشێت.
لە کۆمەڵگەیەکدا کە بە داب و نەریت بەڕێوە دەچێت و بە نەریت بەستراوەتەوە بە خاکەوە، خەنە بۆ ژنانی سەیدی بوزید زیاتر لە داب و نەریتی جوانکاری دەمێنێتەوە، ''کردەوەیەکی سەربەخۆیی و دڵسۆزییە بۆ ناسنامە، لێرەدا هەر دیزاینێک لەسەر دەستی ژنێک چیرۆکی نەوەیەک دەگێڕێتەوە کە بە شێوازی خۆی جوانی هەڵبژاردووە و لە هەمان کاتدا بە ڕاستگۆیی لەگەڵ ڕەگ و ڕیشەی خۆیدا دەمێنێتەوە''.
''بەشێک لە منداڵی و یادەوەری''
نورە ساسی، یەکێکە لە ژنە گەنجەکانی ئەو گوندە، خەنە وەک ئاوێنەیەکی جوانی ڕاستەقینە دەبینێت، جوانییەک کە پێویستی بە ماکیاژ و ڕازاندنەوەی دەستکرد نییە، "ئێمە جوانیمان خۆشدەوێت، بۆیە پەنا دەبەینە بەر خەنە و حەرقوس، چونکە سروشتین و لەسەر جەستە دەمێننەوە بەبێ ئەوەی دەستکرد دەرکەون".
ئەو سەردەمی منداڵی خۆی بیر دێتەوە کاتێک سەیری داپیرەی دەکرد، کە خەنەی لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵ دەکرد و گۆرانی دەگوت کاتێک دەیخستە سەر دەستی منداڵە کچەکان و ژنەکان، وتی: "خەنە بۆ ئێمە تەنها داب و نەریتی نییە، بەڵکو بەشێکە لە منداڵی و یادەوەری، کاتێک دوای لێدانی خەنەکە سەیری دەستەکانم دەکەم، هەست بە شانازی دەکەم، نەک لەبەر ئەوەی ڕەنگەکەم گۆڕاوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی هێشتا لە دایکم و داپیرەم دەچم".
"ئەو ڕێوڕەسمە کۆنانەی ئێمە کە هەرگیز نامرن"
خەیرە غانمی، کە ڕەتیکردەوە وێنەی دەموچاوی بگیرێت و تەنها دەستەکانی پیشاندا، دووپاتی دەکاتەوە، کە خەنە و حەرقوس تەنها جوانکاری نین، بەڵکو هێمای ناسنامەی ژنە گوندنشینەکان و خۆڕاگرییەکەیانە لە بەرامبەر گۆڕانی سەردەمدا، هەروەها ''خەنە گەرمی جەستە سارد دەکاتەوە و ماندوێتی ناهێڵێت، لەکاتێکدا ''حەرقۆس''بۆ ڕازاندنەوە بەکاردێت، وە لە گوندەکاندا ئێمە ماکیاژ ناکەین، چونکە نامۆیە، بەڵام ئێمە جوانی خۆمان بە شێوازی خۆمان دەپارێزین''.
ئەو دیمەنە وەک ئەوەی وێنەیەک دەکێشێت وەسف دەکات: "کاتێک بۆنی خەنە تێکەڵ بە بۆنی ڕۆن دەبێت، ماڵەکان پڕ دەبن لە بۆنێکی گەرم، ژنەکان بە بازنەیەک دادەنیشن، هەریەکەیان دیزاین و ئامۆژگاری ئاڵوگۆڕ دەکەن، منداڵەکان بە تامەزرۆیی و پێکەنینێکی بێتاوانەوە سەیری دەکەن، ئەوە ڕێوڕەسمی کۆنی ئێمەیە کە هەرگیز نامرێت".
لە کۆتایی گفتوگۆکەدا سێ ژنەکە لەسەر یەک شت کۆکن، ئەویش ئەوەیە کە خەنە شتێکی گرانبەها یان نەریتێکی تێپەڕ نییە، بەڵکو میراسێکە کە دەبێت بپارێزرێت، چونکە گوزارشت لە پاکی ئەو ژنە گوندنشینانە دەکات کە خۆیان بەو شتانە دەڕازێننەوە کە سروشت دابینی دەکات.