ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاگەیاندنەکان، ئیلاهە حەساری، ئەکتەری ئێرانی، لە فیستیڤاڵی فیلمی خێزانی ڕوسی، خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری پێبەخشرا، لە پای ڕۆڵەکانی لە فیلمی 'Round IV'دا.
فیلمی 'Round IV'، لە دەرهێنانی و نووسینی عەلیڕەزا ئەمنی، دوو خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ ئیلاهە حەساری و باشترین سینەماکاری بۆ مۆرتەزا غەفووری لە پێشبڕکێی فیستیڤاڵی فیلمی خێزانی ڕوسیای بەدەستهێنا.
فیستیڤاڵی فیلمی خێزانی ڕوسیا لە ٧-١٢ی تەمموز لە شاری یارسلاڤلی ڕوسیا بەڕێوەچوو.
ت.پ




