قامیشلۆ
فەریدە نیسان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، وتی: "ساڵانە فیستیڤاڵی شەهید ستێرڤانی ژنانی گەنج بەڕێوەدەچێت یەکەمین فێستیڤاڵ لە ساڵی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو و دووەمین فیستیڤاڵی ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو لە کەسایەتی شەهید ستێرڤاندا هەموو شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی بەبیر دەهێنینەوەو بە ڕێزەوە سەری بۆ دەنەوێنین".
"ئەوانەی کلتوریان هەیە بێ گومان ژنانی گەنجن"
فەریدە نیسان، باسی لەوە کرد، کە ئەو کەسانەی کە کلتوریان هەیە ژنن و بەو ئەنجامە گەیشتووە: "بۆ ئەوەی بگەینە ئەو ئاستەی کە گەنجان لە هەرێمەکاندا کۆمەڵکوژ دەکرێن و لەناودەبرێن، پێویستی بەو جۆرە فیستیڤاڵانە هەیە لە کاتێکدا کە پێویستی بە پاراستنی کلتوری هەیە، بێگومان ئەوانەی کە هەیانە ژنانی گەنجن، ژنانی گەنج دەتوانن دژی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە دژی گەلی ئەنجام دەدرێت بوەستنەوەو وەک یەکێتی ژنانی گەنج، ئامانجمان لەم فیستیڤاڵە ئەوەیە کە بتوانین یادی شەهیدان بکەینەوە و بەردەوام بین لە چالاکیەکانمان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی ژنان لە هەموو بەشەکاندا".
"ئەم فیستیڤاڵە ورە و هێزمان پێدەبەخشێت"
سیلڤا عەبدی لە تیمی سەردەم گۆگ کە بەشداری فێستیڤاڵەکە بوو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و وتی: "من لە تیپی تۆپی سەردەمم و ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی بەذساری چالاکییەکە بین و یەکەم جارە بەشدارین، زۆر خۆشحاڵم و ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە وەک ژنانی گەنج بۆمان بەنرخن و ورەشمان زیاتر دەکەن و هەروەها بەهێزمان دەکەن".




