ئاسودە محەمەد
شارەزوور- ئەمڕۆ، ١٠ی ئادار، بە ڕۆژی جلی کوردی دیاریکراوە و لە باشوری کوردستان زۆرینەی دامودەزگا حکومی و ئەهلییەکان و هاوڵاتیان جلی کوردی لەبەردەکەن و پیرۆزبایی لەیەکدی دەکەن، قوتابخانەکانیش چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن و خوێندکاران و قوتابیان جلوبەرگی کوردی ڕەنگاوڕەنگ دەپۆشن.
بەو بۆنەیەوە قوتابخانەی ئەشکان لە شارۆچکەی سەیدسادق بە چەند چالاکییەک ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت و خوێندکاران جلوبەرگی کوردیان پۆشی.
لاڤە ئیبراهیم، مامۆستای قوتابخانەکە بۆ ئاژانسی نوژنها دوا و وتی: تا خۆمان و خوێندکاران ماندیەتی دەواممان بیربچێتەوە و یادی ئەم ڕۆژە بکەینەوە، هەمووان بە جلی کوردیەوە هاتووینەتەوە بۆ قوتابخانە.
سێوە یاسین، فێنک سەباح دوو خوێندکارن و دڵخۆشن کە ئەمڕۆ بە جلوبەرگی کوردییەوە چوونەتەوە بۆ قوتابخانە.
ئەرینا ڕێبوار، میوانی هاوڕێکەیەتی و لەبەر جوانی جلی کوردی و یادەکە بەشداری چالاکی قوتابخانەکەی کردووە، دەخوازێت هەمووان گرنگی بە یادەکە بدەن وجلی کوردی لەبەربکەن.
گۆڤار ئاوات، خوێندکارێکی دیکەیە بە جلی کوردیەوە بەشداری کردووە و باس لە جیاوازی و تایبەتی ڕۆژەکەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
ت.پ




