پێشانگای "ئاسمانی ئەگەری"؛ هونەرمەندی کورد زیندان و یادەوەری بۆ هونەر دەگۆڕێت

دوای حەوت ساڵ لە زیندان، دیلان جودی ساروهان، هونەرمەندی کورد بە پێشانگای "ئاسمانی ئەگەری" دەگەڕێتەوە مەیدانی هونەری، دوای دەیەیەک لە گۆڕانکاری و یادەوەری و سنوورو ئازادی لە ڕێگەی بەرهەمەکانەوە کە ئاشکرای دەکات چۆن شتە مادییەکان دەتوانن ببنە زمانی دەربڕین.

ئەلیف ئاکگول

 

ئیستەنبول-دیلان جودی ساروهان تەمەنی ٢٤ ساڵ بوو کاتێک لە ساڵی ٢٠١٦ دەستگیرکرا، خوێندکاری پەیکەرسازی بوو لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی مڕمڕە لە تورکیا، حەوت ساڵی لە زینداندا بەسەر بردووە و لە ساڵی ٢٠٢٤ ئازادکراوە، بۆی دەرکەوتووە کە خوێندنی زانکۆ لە ماوەی مانەوەی لە پشت مێزی دادگا تەواو بووە، بەڵام بەرهەمهێنانی هونەری نەوەستاوە.

 

تەنانەت لەناو زیندانیشدا، دیلان جودی ساروهان، هونەرمەندی کورد بەردەوام بوو لە کارکردن و نووسین و وێنەکێشان بە هەر کەرەستەیەک کە بتوانێت بیدۆزێتەوە یان بیگۆڕێت و دووبارە مەبەستی بکاتەوە، پێشانگای "ئاسمانی ئەگەری" بەدواداچوون بۆ پچڕان و گۆڕانکارییەکانی ژیانی هونەرمەند و کاریگەرییەکانی ئەم درزانە لەسەر کارەکانی دەکات.

 

دیلان جودی ساروهان لە ساڵی ١٩٩٣ لە ئیستەنبوڵ لەدایک بووەو گەورە بووە، بنەماڵەکەی لە گوندی دها سێرتەوە کۆچیان کردووە بۆ ئیستەنبوڵ بەهۆی دەرکردنی گوندەکانەوە، لە کاتێکدا لە ئیستەنبوڵ خۆی بە "تێکەڵاو" پێناسە دەکات، بەڵام جەختی لەوە کردەوە، ئەو شارەی کە تێیدا لەدایک بووە و گەورە بووە، پەیوەندییەکەی بە ڕابردووی بنەماڵەکەی و نە ناسنامەی کوردایەتییەوە نەپچڕاندووە، ئەم یادەوەرییە کە لە منداڵییەوە لەگەڵ خۆیدا هەڵیگرتبوو، دواتر بوو بە بەشێک لە پراکتیکی هونەریی.

 

دیلان جودی سارۆهان کارەکانی ئەمڕۆی لەسەر بنەمای یادەوەری و جەستە و شوناس و ئازادی و مافی مرۆڤ دادەنێت و ڕوونیکردەوە، کە ڕاستی کۆمەڵایەتی شوناس و کەسایەتییەکەی لە قاڵب داوە و هەر بۆیەش ناتوانرێت بەرهەمە هونەریەکەی لەم ڕاستیە جیا بکرێتەوە.

 

کاتێک چووە ناو زیندان، هێشتا لە سەرەتای ڕاهێنانی هونەریدا پەیکەرتاشێکی گەنج بوو، ئەو حەوت ساڵەی لەوێ بەسەری بردووە، قۆناغێک بووە کە کەرەستە و کەش و شێوازی بەرهەمهێنانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، دیلان جودی ساروهان وتی:  ئەو شتانەی لە دەرەوە ئاسایی دەردەکەون لەناو زینداندا واتای جیاواز بەدەست دەهێنن، هەروەها ئەو ئایلاینەرەی لە زینداندا بەکاری دەهێنا، ئیتر تەنها ئەیلاینەر نەبوو، بەڵکو چەتری سەرەوە بوو بە شێوازێکی تر، ئەو دوورینەی کە بۆ جلەکانی زیاد دەکرد، بوو بە کەشێکی دیکە بۆ خۆدەربڕین، کە توانی لەناو سیستەمی سانسۆردا بۆ خۆی دروستی بکات.

 

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بۆ ئەو دیوار تەنها بەربەستێک نییە کە لە کۆنکرێت دروستکراوە، وەک چۆن دەتوانێت سنووری شوێنێک بێت، دەشێت ببێتە سنووری شوناس، ڕەگەز، ئازادی، وتی: ئازادبوونی لە زیندان دوای حەوت ساڵ، خۆکارانە نەبووە هۆی ئەوەی هەست بە پارێزراوی و ئازادی بکات، ئەو دیوارەی کە ڕاستەوخۆ لە ناو زیندانەکەدا ڕووبەڕووی بووەتەوە، بەو سنوورە نەبینراوانەی کە لە دەرەوە لەبەردەمیدا دەردەکەون.

 

یەکەم پێشانگای کە توانی بەشداری تێدا بکات

"ئاسمانێکی ئەگەری" یەکەم پێشانگای تاکەکەسی دیلان جودی ساروهانە بە شێوەیەکی کەسی، ئەو ژنە نەیتوانی بەشداری لە پێشانگایەکی پێشوودا بکات، چونکە زیندانی بوو، هەروەها نەیتوانی بەشداری پێشانگایەکی دیکە بکات لە فەرەنسا بەهۆی قەدەغەکردنی گەشتکردن، بەڵام ئەمجارەیان لەگەڵ کارە هونەریەکانی لە پێشانگایەکدا ئامادەیە کە خۆی گێڕانەوەی خۆی داڕشتووە، بڕیارە پێشانگاکە گەشت بۆ ئیزمیر و ئامەد بکات.

 

دیلان جودی ساروهان لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنی ماستەرە و بەنیازە لە بوارە جیاجیاکاندا درێژە بە کارە هونەریەکانی بدات، جگە لە پەیکەرسازی و نیگارکێشی، باس لەو چیرۆکانە دەکات کە هیوادارە بیگۆڕن بۆ سیناریۆ، سەبارەت بە هونەریش دووبەرەکی نەریتی "هونەر لە پێناو هونەر یان لە پێناو کۆمەڵگا" ڕەتدەکاتەوە، هەروەها چیرۆکی تاک و ڕاستی کۆمەڵایەتی لەیەکتر جیا ناکرێنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناونیشانی "ئاسمانی ئەگەری" وەک ڕەنگدانەوەی بیرۆکەیەک دەرکەوتووە کە لە مێژە بیری لێکردۆتەوە، وتی: ئاسمان دەتوانێت نوێنەرایەتی ئازادی بکات بۆ کەسێک کە لە کەشی داخراودا دەژی، لەکاتێکدا بۆ کەسێکی دەرەوە، ڕەنگە ئارەزووی کراوەیی و فراوانی و هەستکردن بە ئازادی ورووژێنێت.

 

ڕوونیکردەوە، کە باسی ئەگەر دەکات نەک دڵنیایی، چونکە ژیان لە دۆخی ئێستایدا هیچ شتێکی دیاریکراومان پێشکەش ناکات، لەم ڕوانگەیەوە، ئەو لە ئەگەری "ئاسمانێک" دەکۆڵێتەوە کە هێشتا بەدی نەهاتووە، مەرج نییە ئەو ئاسمانە بێت کە ئێمە دەیناسین یان ئارەزووی دەکەین، بەڵکو بیرۆکەیەک کە ڕاستی هەبوو تێدەپەڕێنێت و دەرگا بەڕووی ئەگەری نوێدا دەکاتەوە، هەر لەبەر ئەمەشە کە ناوی "ئاسمانی ئەگەری"ی بۆ پێشانگاکەی هەڵبژارد، خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی کە ڕەنگە لە داهاتوودا هەبێت، تەنانەت ئەگەر لە ئێستاشدا بەدی نەهاتبێت.

 

شوێنەواری ١٠ ساڵ کارکردن

دیلان جودی ساروهان جەختی لەوە کردەوە، کە پێشانگاکە تەنها لەو بەرهەمانە پێکهاتووە کە لەناو زیندانەکەدا بەرهەم هێنراون، وتی: ئێمە باس لە قۆناغێک دەکەین کە ١٠ ساڵ دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا چەمکەکانی وەک ئەگەر، جەستە، سنوور، ئازادی و پێگەی ژن لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا، هەموو ئەمانە قۆناغێکیان پێکهێنا کە هاوتەریب لەگەڵ ئەو پەیوەندییەی کە من لەگەڵ کەشێکدا داممەزراند، لە چوارچێوەی پەیوەندی نێوان کەش و کات و ماددەدا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم ماوەیەدا شێوازی کارکردنی لەگەڵ ئەو کەرەستانە کە لە کارەکانیدا بەکارهێنراون گۆڕاوە، گۆڕینی ماددەکە، نەک تەنها لە دۆخی سەرەتایی خۆیدا بەکاریبهێنێت، بەڵکو بووەتە بەشێک لە پرۆسەی هونەرییەکەی بە تێپەڕبوونی کات وتی: دەستمکرد بە بینینی ماددەکە نەک وەک شتێکی ئیستاتیک، بەڵکو وەک ئامرازێک بۆ دەربڕین و ئاڕاستەکردنی هەستەکانم. ئەم توانایە بۆ گۆڕینی مادد لە زیندانەوە دەستیپێکرد، دواتر کاریگەری لەسەر دیدگای بەرهەمهێنانم هەبوو و بوو بە بەشێک لە شێوازی کارکردنم. بۆ من ماددی بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری بەسەردا دێت و شێوازی جیاواز وەردەگرێت.

 

ئەو بە دەستکێشێکی پەتۆ و قژ و چەترێک نموونەی ئەمەی هێنایەوە و ڕوونیکردەوە، کە شتەکان دەتوانن ئەرکە ڕەسەنەکانیان تێپەڕێنن و بگۆڕدرێن بۆ شێواز و واتای نوێ، دەستکێش، لە ڕێگەی چنینەوە، دەتوانێت ببێتە ڕێوڕەسمێک، قژ ببێتە پردێک و چەترێک، کاتێک سەرەوە خوارەوە دەکرێت، جاڵجاڵۆکەیەکی جووڵاو، بە واتایەکی تر، دەتوانرێت شێوازێکی نائۆرگانیک بگۆڕدرێت بۆ شێوازێکی ئۆرگانیک.

 

جەختی لەوەکردەوە، لەو ماوەیەی کە وێنەگرتن ئەستەم بوو، پەنای بۆ چنین لەسەر سکارف و کراسی ژێرەوەی پەتۆ کردووە بۆ گەیاندنی وێنەیەکی شوێنەکە بە جیهانی دەرەوە، ئەم شانۆگەرییەی لەگەڵ زمانی ماددیدا بە ڕێگەیەک بۆ دەربڕینی جیهانی خۆی و گەیاندنی ئەوەی لەناو ئەو شوێنەدا ڕوودەدات دەزانێت، وتی: من ئەمە وەک بەرپرسیارێتییەک دەبینم کە وەک هونەرمەندێک دەکەوێتە سەر شانم.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بیرۆکەی "ئەگەری" کە بنەمای پێشانگاکەیە، لەگەڵ پرسی ئێستای کورد و ڕێگای چارەسەر و دیموکراتیشدا یەکدەگرێتەوە، هەروەها لە نەبوونی دڵنیایدا، هونەرمەند بەرپرسیارێتی بەدواداچوون بۆ پێکهاتەکان و لێکدانەوەیان و پێشبینیکردنی قۆناغی داهاتوو لە ئەستۆ دەگرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هونەرمەند بتوانێت چاوی لە داهاتوو بێت و ڕەوتی ڕووداوەکان پەیڕەو بکات و لە ڕوانگەی خۆیەوە هەوڵبدات پەنجەرەی نوێ بەڕووی جیهانی دەرەوەدا بکاتەوە و خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانیدا بگونجێنێت، هەروەها کاتی پێشانگاکە، لە هەردوو ناونیشان و بابەتەکەیدا، لەگەڵ ئەم قۆناغە تایبەتەدا هەستی بەرپرسیارێتی هونەری پێبەخشیوە، بەرپرسیارێتییەک کە پێی وایە لەسەر شانی هونەرمەندەکە وەستاوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، دیلان جودی ساروهان جەختی لەوەکردەوە، کە پێشانگاکە دەتوانێت بەشداری بکات لەو قۆناغەی ئێستا کە کۆمەڵگە پێیدا تێدەپەڕێت بە کردنەوەی بوار و کەشێی نوێ و جیاواز، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێگە بە ئەگەری دیکە دەدات بۆ بیرکردنەوە و دەربڕین.