ناوەندی هەواڵ
پەرتوکی "سەدەی بیست و یەک، سەدەی ژنە"، چەندین بابەت و تەوەری جیاواز لە خۆدەگرێت، لەوانە پێویستی پارتە سیاسییەکان بە تێکۆشانی ژنان، تا چەند شۆڕشی ژن پێویستی بە زانست هەیە، ژنان لە نێوان جەنگ و چەوساندنەوە و زاڵبوون بەسەر سیستمی سەرمایەداریدا، سەدەی ژنان ئازدی بۆ هەمووان دەکاتە ڕاستی.
ئەم پەرتووکە لەلایەن ١٤ نوسەرەوە ئامادەکراوە، بەشێک لە نوسەرەکان کوردن و بەشێکیان نوسەری بیانین، چەندین بابەتی گرنگی تایبەت بە پرسەکانی ژنان و ڕۆڵی ژنان لە سەدەی نوێدا باسکراوە.

ئەم پەرتوکە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت- CDOمەراسیمێک بۆ گفتوگۆکردن و ناساندنی ئەنجام دەدرێت.
ت.پ



