لەناو جینۆساید لە غەززە... شەمس عیسمەت وەک نووسەرێک ڕێگای خۆی دەدۆزێتەوە

"رێگایەک بۆ تۆ" یەکەم ڕۆمانی شەمس عیسمەتە، بەرهەمێکە کە نووسیویەتی بێ ئەوەی بزانێت ئایا چاپ دەکرێت و ڕووناکی ڕۆژ دەبینێت، یان ئەو شانە لە پەڕەکاندا دەمێننەوە، هاوڕێی تاریکی دەبێت لەسەر یەکێک لە ڕەفەکانی پەرتولخانەکەی.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەززە - شەمس عیسمەت، نووسەر یەکەم بەرهەمی ئەدەبی خۆی لە سەردەمی هێرشکردنە سەر کەرتی غەززە بەرهەمهێنا، بە ناونیشانی "رێگایەک بۆ تۆ"، کە باسی ڕێگای ژنێک دەکات کە خۆشی دەویست و  ئەو کەوت و خەونی بینی، هەروەها ئیلهامی وەرگرت بە هیوای ژیانێکی باشتر سەرەڕای ئەو ڕاستیە تاڵەی کە ماندوی کردوە، لە ڕێگەی ئەم چیرۆکەوە، ویستی پەیامێک بگەیەنێت سەبارەت بە بەهێزی ژنان لە غەززە و خۆشەویستییان بۆ ژیان.

 

شەمس عیسمەت، نووسەر،لە منداڵیەوە زمانی عەرەبی خۆشویست و وابەستەی بوو، کە ئەمەش بووە هۆکاری سەرنجی خوێندنی زانکۆی، دواتر بڕیاری دا کە ئەو ئەزموونانەی لە ماوەی چوار ساڵدا بەدەستی هێناوە بگۆڕێت بۆ دەقێک کە گوزارشت لە مرۆڤایەتی بکات و  شوێنێک بێت بۆ ئەو بارودۆخەی تێیدا دەژی، و هەرکەسێک دەست لە کارەکانی بدات بتوانێت خۆی لە نێوان دێڕەکاندا بدۆزێتەوە، بەتایبەتی ژنان.

 

"رێگایەک بۆ تۆ" یەکەم بابەتی تازە لەدایکبووی شەمس عیسمەت، نووسەر کە پیتەکانی نووسیوە بە بەبێ ئەوەی چارەنووسی بزانێت کە ئایا بڵاویان دەکاتەوە و ڕووناکی دەبینن، یان ئەم وشانە لە پەڕەکاندا دەمێننەوە، هاوڕێی تاریکی لەسەر یەکێک لە ڕەفەکانی پەرتوکخانەکەی  دەبێت، کە پڕە لە دەیان پەرتوک و ڕۆمان، بەڵام هیوا هاوڕێی بوو لەگەڵ قسەکانی بۆ زۆرێک لە ژنانی گەنج کە ئەو ئازارەیان بەسەر برد و نەیانتوانیبوو ئاشکرای بکەن.

 

شەمس عیسمەت، نووسەر هەوڵی خۆی بۆ بڵاوکردنەوەی "رێگایەک بۆ تۆ" بە بوێرانە پێناسە دەکات، بەو پێیەی هیچ ژنێکی گەنجی کەرتی غەززە تا ئێستا پەرتوکێکی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی خۆشەویستی لە شارێکی جەنگاویدا تەرخان نەکردوە، هەموو هەوڵەکان وەک دەقی ترسنۆک لە ناو جەستەیەکی دەقدا دەردەکەون کە پڕن لە ڕووداوی دیکە کە تیشکیان خستۆتە سەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان، داگیرکاری، نیشتەجێبوون و کێشە بێکۆتاکانی گەلی فەڵەستین.

 

شەمس عیسمەت تووشی شۆک بوو کاتێک زانی پەرتوکەکەی بەم زووانە بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوکی قاهیرە دەکات، ئەو ژنە پەرتوکەکەی لەسەر پێداگری هەندێک هاوڕێی پێشکەشی دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە کردبوو بۆ چاپ و ئامادە کردنی کە جەختیان لەسەر گرنگی بینینی دەقەکەی دەکردەوە بە بڵاوکراوەی، ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرتوکەکەی بۆ جیهان بڵاودەکرێتەوە، لەکاتێکدا بە ئاگری جینۆساید و هەڕەشەکانی ئاوارەبوونی زۆرەملێ لە غەززە گیری خواردوە.

 

ئەو بەزەحمەت بیر لە نووسین دەکاتەوە لە ناوەڕاستی شەڕدا، بەڵام خواستی سەرسەختی نووسەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی شەڕ وای لێکرد ڕوو لە نووسین بکات، دەنگی فڕۆکە و گوللە و هاواری منداڵانی برسی و تەرمی ئەو خێزانانەی لە ژێر ماڵەکانیاندا نێژراون پشتگوێ دەخست و لە هەوڵێکدا بۆ زیندو ڕاگرتنی هیوا بەردەوام بوو لە نووسینی دەقەکەی.

 

شەمس عیسمەت، وتی: ژنانی نووسەران فەڵەستینی لە دۆزینەوەی دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوەدا کە کارەکانیان قبوڵ بکات، ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری زۆر دەبنەوە، هەوڵی زۆری دا بۆ کردنەوەی ئەم دەرگایانە تا توانی پەرتوکەکەی بڵاو بکاتەوە، بەڵام هەموو ئەو بەربەستانە لەبەرامبەر خۆشی بینینی بینەرێکی زەردەخەنەکار کە پەرتوکەکەیان بەدەستەوە بوو لە بیرکران.

 

بیرۆکەی نووسین و دەربڕینی ترسناکییەکانی ئەو شتانەی مرۆڤ لە غەززە ئەزمونی دەکات، ئەوەیە کە ژنانی نووسەر لە غەززە کێشە دروست دەکات، باسی ئەو بارودۆخە تەنگانە ناکەم کە چەندین خێزان تێیدا دەژین و قەیرانی چادر کە دەرفەتەکانی ئاشتی و سەربەخۆی بەفیڕۆ دەدات، کەواتە چۆن ژنان نووسەر لە شوێنێکدا بنووسێت کە هەست بە ئاسوودەی نەکات؟ لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەوڵی نووسین دەدەن.

 

بیرۆکەی نووسین و دەربڕینی ترسناکییەکانی ئەو شتانەی مرۆڤ لە غەززە ئەزمونی دەکات، ئەوەیە کە ژنانی نووسەر لە غەززە کێشە دروست دەکات، باسی ئەو بارودۆخە تەنگانە ناکەم کە چەندین خێزان تێیدا دەژین و قەیرانی چادرەکان کە دەرفەتەکانی ئاشتی و سەربەخۆی بەفیڕۆ دەدات، کەواتە چۆن ژنانی نووسەر لە شوێنێکدا بنووسێت کە هەست بە ئاسوودەی نەکات؟ لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەوڵی نووسین دەدەن.

 

شەمس عیسمەت هیوادارە لە سەرەتای ساڵدا لەگەڵ پەرتوکەکەیدا، لە پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوکدا بێت و خۆی واژۆی لەسەر بکات، بە خوێنەرانی بڵێت کە لە ئەمانەی لە غەززە ئەزمون کردوە، ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەرکی ئەو وەک نووسەرێک ئەوەیە کە بە جیهان بڵێت ژنانی گەنج لە شارە گەمارۆدراوەکەدا چۆن دەژین، خەون بە چییەوە دەبینن و لە هەمووی گرنگتر دەتوانن لەناو ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەدا خۆشیان بوێت.