لە پێشانگای شەهید هەرەکۆڵ گۆڤارو پەرتوکی ژنان سەرنج ڕادەکێشن

بەشداری بەرزی ژنان لە هەشتەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆل سەرنج ڕادەکێشێت، گۆڤاری "آفاق المرأة" ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ڕایانگەیاند، دەیانەوێت پێشەنگ بن لە ڕاکێشانی سەرنج بۆ کار و زانست و ڕۆشنگەری ژنان و بڵاوکردنەوەی.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- چالاکییەکانی هەشتەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆلی ڕۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن دەستەی کولتووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هاوکاری دەستەی کولتووری کانتۆنی جزیرە بە دروشمی "با خوێندنەوە بکەینە شێوازێکی ژیان" لە ١٥ی تشرینی یەکەم لە شاری قامیشلۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد.

 

پێشانگاکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٧ بە یادی نووسەر هەرەکۆل بەڕێوەچوو و لەو کاتەوە ساڵانە بەڕێوەدەچێت، ناوی "شەهید هەرەکۆڵ" لەسەر بنەمای ناوی نووسەر و هۆنەرو شۆڕشگێڕی کورد حسێن چاوش (هەرەکۆڵ) خەڵکی شاری دێرک لە ڕۆژئاوای کوردستان -باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەرگیراوە، هەرەکۆل کاری زۆری لە ناو گەلی ڕۆژئاوای کوردستان کردبوو، ئاسۆی نووسینیشی فراوانتر بوو، لە هەمان کاتدا نزیکەی ١٥ ساڵ لە زیندانی دەوڵەتی تورکیا زیندانی کرا، هەرەکۆڵ لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٦ لە زێدی خۆی لە دێرک کۆچی دوایی کرد.

 

٢٥% بەرهەمی ژنانە لە پێشانگاکەدا

٥٤ بڵاوکەرەوە بە کۆی گشتی ١٤٣ هەزار پەرتوک و بەشداربوو لە سەرتاسەری کوردستان و لە سووریا و وڵاتانی جیاوازەوە "میسر، بەلجیکا، کوێت، ئیتاڵیا، ئیمارات" بەشدارن، پەرتوک هەیە بە زمانی جیاواز: کوردی، عەرەبی، شێوەزاری سۆرانی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕووسی، سریانی و ئەرمەنی، پێشانگاکە تا ٢٢ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت، بەشداری ژنان، واتە بەرهەمەکانیان لە ساڵی ڕابردوو باشترە، ئەمساڵ ٢٥% بۆ بەرهەمی ژنان دیاریکرا.

 

گۆڤاری " آفاق المرأة " بە ٩ ژمارە بەشداری کرد

لە پێشانگاکەدا بەشە تایبەتەکانی ژنان دەبیندرێن، ڕەنگی ژنان لە هۆڵی پێشانگاکەدا دیارە، گۆڤاری " آفاق المرأة" (ئاسۆی ژنان) لە یەکەم ڕۆژەوە ئامادەی پێشانگاکە بووە و سەرجەم ژمارەکانی بە زمانی عەرەبی پێشکەش دەکات کە بەتەواوی تایبەتە بە ژنان.

 

نێرگز ئیسماعیل، سەرنووسەری گۆڤارەکە هەڵسەنگاندنی بۆ بەشداری ژنان کردو وتی: ساڵی ڕابردوو تەنها بە سێ ژمارە بەشداریمان کرد، بەڵام ئەمساڵ بە ٩ ژمارە بەشداریمان کرد، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ ئێمە کە بتوانین پێنووس و ئاسۆی ژنان لەسەر ئاستی سووریا و جیهان بڵاو بکەینەوە، کاتێک گۆڤارەکە نووسینی ژنان دەخاتە ڕوو، بەدڵنیاییەوە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگەیە، ئەگەر ژنان زانا نەبن، ئەگەر لە مێشک و ئاسۆی خۆیاندا ئازاد نەبن، کۆمەڵگە زانا و ئازاد نابێت.

 

"پێویستە لە ڕێگەی پەرتوکەوە پەرە بە زانست بدەن"

 نێرگیز ئیسمایل ڕایگەیاند کە دەیانەوێت ڕۆڵیان هەبێت لە بڵاوکردنەوەی زانستی ژنان و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە پێشانگاکەدا چەندین بەرهەمی پەیوەندیدار بە ژنان هەیە کە لەلایەن ژنانەوە نووسراون، گرنگە بتوانین زانست و ڕۆشنبیری و ڕۆشنگەری مێشکی ژنان لەسەر لاپەڕەکان و لە ڕێگەی ئەم پێشانگایەوە بڵاو بکەینەوە.

 

"ڕەنگی ژنۆلۆژی تایبەتە و سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت"

ئەکادیمیای ژنۆلۆژیش جێگایەکی تایبەتی هەیە و بە بەرهەمە نوێیەکانی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی بەشداری پێشانگاکەیان کردووە، جێگای سەرنجە کە مرۆڤ کاتێک دەچێتە پێشانگاکە، یەکسەر سەرنجی ئەم بەشە دەدات,  ئەوەی سەرنجڕاکێشترە پیاوان دەچنە سەر مێزی ژنۆلۆژی و داوای پەرتوک دەکەن.

 

ڕۆژین ئیبیش، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی وتی: فۆرمێکی تایبەتی ژنۆلۆژی لە پێشانگاکەدا هەیە وتی: ئەم پێشانگایە دەتوانێت ڕۆڵی تیشک خستنە سەر ژنۆلۆژی ببینێت، نەک تەنها بۆ ژنان، دەبینین پیاوانیش حەزیان لێیە، دەیانەوێت لەو پەرتوکانە تێبگەن و بیخوێننەوە کە پێشکەشمان کردووە، جگە لە بەرهەمەکانی ساڵانی پێشوو، ئەمساڵ ژنۆلۆژی بە ٦ بەرهەمی نوێ بەشداری دەکات.

 

"شوێنپێی ناگیهان ئاکارسەل لە پێشانگاکەدا بوو"

ناگیهان ئاکارسەل ژنێکی کورد بوو، پێشەنگ بوو لە زۆر بواردا، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بڵاوکردنەوەی زانستی ژنان لە ژنۆلۆژی، وەک دەزانرێت ناگیهان ئاکارسەل لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا، لە یادی ناگیهان ئاکارسەل و لە وەڵامی دوژمنانی زانستی ژنان، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی پەرتوکی ناگیهان ئاکارسەل بە ناوی "Kul Kokusu" بە زمانی تورکی بڵاوکردەوە.

 

ڕۆژین ئیبیش ئاماژەی بەوەدا، بەرهەمەکانی ناگیهان ئاکارسەل هەموو ژنه پێشەنگەکان له ژیان و بەرهەمەکانیان ئامادە دەکەن له کۆتاییدا وتی: ئێمه ویستمان شەهید ناگیهان ئاکارسەل لەگەڵمان بێت، بەڵام بەداخەوە ئەم پەرتوکە یەکێکە لە بەرهەمەکانی، کورتە چیرۆکی تێدایە کە نووسیویەتی، وەک بیرخستنەوەیەک، ویستمان بەرهەمەکانی لە ناو ئێمەدا بەردەست بن و هەمووان بتوانن بیانخوێننەوە.

 

 پێناسەی شۆڕش و ئەزموونی ژنان

 بێگومان لە تەنیشتیەوە ژمارەیەک پەرتوک هەن کە ناونیشانیان هەیە کە ژنۆلۆژی و بناغەکانی پێناسە دەکەن، لە هەمان کاتدا پەرتوک هەیە کە تیشک دەخاتە سەر شۆڕش و ئەزموون و مێژووی ژنان کە لەلایەن نووسەرانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی نووسراون.