هەڵەبجە، ژنانی دەستڕەنگینی هەڵەبجە و دهۆک لە پێشەنگایەکدا کۆبوونەوە

دوێنێ پێشەنگای کاری دەستی ژنانی هەڵەبجە و دهۆک بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی ئێمە، هەماهەنگی نێتوۆرکی کچانی فیمینیست لە کوردستان، ڕێکخراوی یوذ سپیک و ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی نەرویجی کرایەوە و تێیدا ژنان کارە دەستییەکانیان نمایش کرد.

هەڵەبجە

 

لە سەرەتای پێشانگاکەدا پانێڵێک دەربارەی ئابوری و ژن و گرنگی هەبوونی داهات بۆ ژنان بۆ ژنانی خاوەنکاری هەڵەبجە سازدرا، پاشان پێشەنگاکە دەستیپێکرد.

ڤیان حسێن، بەڕێوەبەری پرۆژە لە ڕێکخراوی ئیمە بۆ گەشەپێدانی مرۆی، بۆ نوژنها ئاماژەی بەوەدا ئەم چالاکییە لەلایەن گروپی کچان فێمینیستەوە ڕێکخراوە لە کوردستان کەلە چەندین کلتوری جیاواز پێکهاتووە، ئامانجمان بوو، موسڵمان و ئێزدی و مەسیحییەکانی دهۆک لەگەڵ موسڵمان و کاکەییەکانی هەڵەبجە بەیەکتر ئاشنا بکەین، ڤیان وتیشی: گەنجان بەردەوامن لە کارکردن و یەکەم کاریانە کە توانیویانە تێکەڵییەکی بەم شێوەیە ئەنجامبدەن، بیرۆکەکانیش ئەوەیە ئەو ژنانەی کاردەکەن کار و چالاکیەکانیان نمایش بکەن و فرۆشیان هەبێت.

پەرتوکە نمایشکراوەکانم زیاتر لەسەر توندوتیژی خێزانین

لە سوچێکدا لە باخی گشتی هەڵەبجە، ژنێک بە جلوبەرگی کوردییەوە ژمارەیەکی بەرچاو پەرتوکی زمانی کوردی و عەرەبی داناوە بۆ فرۆشتن، ئەو کە ناوی جەنان حسێن'ە و ئێزدییە بۆمان دوا و وتی: پەرتوکەکانم لەسەر ڕۆژی رەشی شەنگال و چیرۆک و هەڵبەست و شیعرە، سەرجەمیان بە شێوەی ئۆنلاین دەفرۆشم، چونکە تاوەکوو ئێستا ئەو دەرفەتەم بۆ نەڕەخساوە دوکانی تایبەت بەخۆمم هەبێت، جەنان دڵخۆشە بە هاتنی بۆ هەڵەبجە و بەشداری لە پێشەنگاکەدا.

سەرەتا لە هەولێر فێربووم و لە هەڵەبجە خزمەت دەکەم

قورس بوو بچیتە پێشەنگاکە و سەرنجت بەلای سۆزان'دا نەچێت، سۆزان شەعبان دەڵێت ماوەی شەش ساڵ لە هەڵەبجەم و پێشتریش لە هەولێر بووە، ئەزموونی درومانی هەیە و زیاتر دیزاینی جلوبەرگی کوردی، کڵاو و کۆڵوانە دەکات، سۆزان دەیەوێت جلی کوردی زیندوو بکاتەوە و دەشڵێت: لە سەرجەم پێشانگاکان بەشداریم کردووە، ئەمجارەیان بە دیزاینکردنی جلوبەرگی خەنەبەندان بەشدارم، دیزاینەکانم لەسەر جلە کوردییەکانی دایکمە و دەیانفرۆشم.

 

پێشانگای کاری دەستی ژنان ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوام بوو، بڕیارە لە داهاتوشدا ژنانی هەڵەبجە بچنە شاری دهۆک بەمەبەستی کردنەوەی پێشەنگا.

 

ت.پ