فێستیڤاڵی منداڵانی هەرێمی فورات بە جۆش و خرۆشەوە کۆتایی هات

فێستیڤاڵی منداڵانی هەرێمی فورات کە بە بەشداری ٥٠٠ منداڵ بەڕێوەچوو، لە دووەم ڕۆژیدا بە دابەشکردنی خەڵات کۆتاییهات.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

کۆبانێ

 

تەڤگەری هیلالی زێڕینی هەرێمی فورات و ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری باقی خدۆ بە دروشمی "ئاشتی بە ڕەنگی منداڵان جوان دەبێت" فێستیڤاڵی منداڵانی لە هۆڵی فورات ڕێکخست، لە فێستیڤاڵەکەدا گرووپەکانی سەما، گۆرانی، شیعر، وێنە و شانۆ لە شارەکانی ڕەققە، تەبقا، منبج، کانتۆنی کۆبانێ و شارۆچکەی سرین لە پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و چەرکەس بەشداربوون.

 

فێستیڤاڵەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، لە کۆتا ڕۆژیشدا، گروپە بەشداربووەکان، کۆمیتەی ئامادەکار و پێشکەشکار و دەستەی چاند و هونەر، هێزە ئەمنییەکان خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

ستافی ژنهاش لە پای دوو ڕۆژ ڕوماڵکردنی فێستیڤاڵی منداڵانی هەرێمی فورات ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

 

ت.پ