زەیتونەکانی عەفرین تاڵان دەکرێن و بە مارکەکانی تورکیا لە دەرەوەی وڵات دەفرۆشرێن – بەشی چوار

ژنان دەتوانن لە ڕێگەی چاوی هونەرییەوە چەندین جۆری جیاواز لە زەیتوون دروست بکەن. دایکی سوڵتان محەمەد لەسەر بەکارهێنانی زەیتوون ڕایگەیاند، کە چەندین جۆر بەرهەمی جیاواز لە ناوکی زەیتوون دێتە دەرەوە، کە لە ڕوانگەی هونەریی ژنانەوە سەرچاوەی گرتووە و دەڵێت: "زەیتوون خۆی خواردنێکی بنەڕەتییە بۆ ئامادەکاری زستان، دەبێت داگیرکەران کێڵگەی زەیتوون بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی بتوانین بگەڕێنەوە ماڵەکانمان".

ژنان دەتوانن لە ڕێگەی چاوی هونەرییەوە چەندین جۆری جیاواز لە زەیتوون دروست بکەن.

دایکی سوڵتان محەمەد لەسەر بەکارهێنانی زەیتوون ڕایگەیاند، کە چەندین جۆر بەرهەمی جیاواز لە ناوکی زەیتوون دێتە دەرەوە، کە لە ڕوانگەی هونەریی ژنانەوە سەرچاوەی گرتووە و دەڵێت: "زەیتوون خۆی خواردنێکی بنەڕەتییە بۆ ئامادەکاری زستان، دەبێت داگیرکەران کێڵگەی زەیتوون بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی بتوانین بگەڕێنەوە ماڵەکانمان".

 

سارا شێخ حەسەن

حەلەب - دار زەیتون ناسراوە بە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی، لە ڕەگەوە بۆ گەڵاکانی بەرهەمهێنەرە و سوودبەخشە، بەڕاستی ئەو درەختە پیرۆزەوە، گەڵاکانی لە ئاودا دەکوڵێنرێن و بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان بەکار دێن، دانیشتوانی ئەو گوندانەی مەڕیان هەیە گەڵای زەیتوون وشک دەکەن بۆ ئەوەی لە زستاندا وەک خۆراک بە مەڕەکانی بدەن، زۆر بەرهەمی زەیتوون هەیە، بەتایبەتی کە ئێمە دەچینە ناو ناوچەی حەلەب و عەفرینەوە و دەبینین زەیتوون بە چەندین شێواز دروست دەکرێت، ئەمە تەنها لە ناوچەی حەلەب و عەفرین دەبینرێت ئەوان شێوەیەکی زۆر جوان و ڕەنگاوڕەنگیان هەیە.

لە عەفرین زەیتونەکانی دەوروبەری حەلەب بە زەیتونی "خەلۆ" ناودەبرێن، دەوترێت ئەم جۆرە زۆرە و ڕێژەی زەیتوونیان لە نێوان ١٥٪ تا ٢٠٪دایە. هەروەها ئەو زەیتونانە بە زۆر شت و بیبەر یان گێزەر و لیمۆ و هتد بەپێی ویستی کەسێک خۆش دەکرێن،  لە کاتی ئێستادا زۆر خێزان هەن، زەیتی زەیتوون ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیان دابین بکەن، لەگەڵ هاتنی وەرزی زەیتوندا هەموو دایکان ئامادەکاری دەکەن و یەکێک لەدایکەکانیش دایکی سوڵتان محەمەدە کە زەیتوون بۆ ئەو چەکانە ئامادە دەکات و بۆچوونی خۆی لەم بارەیەوە لەگەڵماندا هاوبەش کردووە.

 

" هەستم دەکرد شتێک لە دڵم جیابووەتەوە"

دایکی سوڵتان لە دار زەیتوونەکاندا ڕۆژانی خۆی بەبیر هێنایەوە و وتی: "ئێستا کاتی دروێنەکردنی زەیتوونە من زەوی زەیتوونەکەم لە دەست دا. پێش هاتنی وەرزی زەیتوون، ئێمە زۆر دڵخۆش بووین زەیتوونەکانمان ئێستا لە دەستی چەتەکاندایە و بە ئاسانی زەیتوونەکانمان دەدزنەوە و دوای دزیکردن درەخت دەبڕن، ئەمە تاوانێکە، نە خودا و نە ویژدانی مرۆڤ تەحەمولی ناکەن، ئێمە ناتوانین بەبێ زەیتوون و زەیتونی عەفرین بژین، چونکە ئەو درەختانە وەک منداڵەکانمان بوون و زۆر کاریشمان لەگەڵ کردوون زەیتوونەکانمان بۆ دوژمن نامێنێتەوە ئەم وەرزە، بیرمە کە دەچووم بۆ زەیتون، خواردنی نانی نیوەڕۆ لە ژێر درەختدا، ڕۆحی هاوڕێیەتی، یارمەتی کۆمیناڵ، چیرۆک و ئەزموون لە زەیتووندا، بە دڵنیاییەوە ئێمە دەگەڕێینەوە، زەیتونەکانمان دەوڵەمەندن بە زەیت، ئەمساڵ کە زەیتی زەیتونم دروست نەکردووە، هەستم دەکرد شتێک لە دڵم جیابووەتەوە".

 

"دەبێت داگیرکەران لە خاکی زەیتوون دەربکرێن"

لە کۆتایی قسەکانیدا دایکی سوڵتان داوای کرد کە بەزوویی عەفرین ئازاد بکرێت بۆ چوونە ناو زەوی و کێڵگەکانی و وتی: "خەڵکی عەفرین کە زەوی زەیتوونیان هەیە، ئێستا زەیتی سەوزە دەخۆن و بە پەرۆشن بۆ دڵۆپێک ڕۆنی زەیتون، خەڵکی عەفرین چ تاوانێکیان ئەنجامداوە و خاک و زەوییان لێ داگیرکراوە، لە مێژوودا مافی کەسمان نەخواردووە، ئەمە خاکی باو باپیرانمانە ، ئێمە بۆ خاکەکەمان زۆر کارمان کردووە داوا لە هەموو دەوڵەتانی نێودەوڵەتی دەکەم کە خاکەکەمان لە دەستی داگیرکەران ڕزگار بکەن و لە کێڵگە زەیتوونەکان بیانکەنە دەرەوە".