مێژووی ٨ مارس: له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانه‌وه هه‌تا بەدەستهێنانی مافه‌كان ... ٢
ڕۆژانه به ده‌یان ژن کۆمەڵکوژ دەکرێن، مۆتەکەی تووندوتیژیی لە جیهاندا بەرۆکی ژنانی بەرنەداوە. بەشێوەیەکی سیستماتیک له‌لایه‌ن دامەزراوەکانی ده‌وڵه‌ت و دادگاكانه‌وه چاوپۆشی لێدەکرێت، ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یەی كه لەلایه‌ن سیسته‌می سەرمایەدارییەوە بەسه‌ر ژناندا سەپێندراوە، ئه‌نجامی كاره‌ساتباری بەسه‌ر ڕەوتی ژیانی ژناندا بەجێهێشتووە، تاکە هیوایەش بۆ دەرچوون لەو تونێلە تاریکە به‌رخۆدانی جهماوهرییە بە پێشەنگایەتیی ژنانە.
ڕۆژانه به ده‌یان ژن کۆمەڵکوژ دەکرێن، مۆتەکەی تووندوتیژیی لە جیهاندا بەرۆکی ژنانی بەرنەداوە. بەشێوەیەکی سیستماتیک له‌لایه‌ن دامەزراوەکانی ده‌وڵه‌ت و دادگاكانه‌وه چاوپۆشی لێدەکرێت، ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یەی كه لەلایه‌ن سیسته‌می سەرمایەدارییەوە بەسه‌ر ژناندا سەپێندراوە، ئه‌نجامی كاره‌ساتباری بەسه‌ر ڕەوتی ژیانی ژناندا بەجێهێشتووە، تاکە هیوایەش بۆ دەرچوون لەو تونێلە تاریکە به‌رخۆدانی جهماوهرییە بە پێشەنگایەتیی ژنانە.
زه‌ینه‌ب ئاكگول
ئەنقەرە - له ٨ی مارسی ساڵی ١٨٥٧ له شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ٤٠ هه‌زار كرێكار له كارگه‌ی رستن و چنین به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی كرێكاران و به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی هەلومەرجی كاركردن له كارگەکەدا، ده‌ستیان به مانگرتن کرد. به‌ڵام له ئه‌نجامی هێرشی پۆلیس و ئاگركه‌وتنه‌وه له كاركه‌گه ١٢٩ كرێكار كه لەناو کارگەدا مانیان گرتبوو و دەرگاکانیان لەخۆیان داخستبوو سوتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ٢٦-٢٧ ئابی ١٩١٠ له شاری كۆپنهاگی دانیمارك له كۆبوونه‌وه‌ی ژنان له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی، کلارا زەتکین، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا پێشنیاری كرد بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له ٨ی مارسی ١٨٥٧ له ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كارگه‌ی رستن و چینین له نیویۆرك گیانیان له‌ده‌ستدا، ڕۆژی ٨ی مارسی هەموو ساڵێک وه‌ك ڕۆژی جیهانیی ژنانی كرێكار دیارییبکرێت، ئه‌م پێشنیاره بەكۆی ده‌نگی ئاماده‌بووان قه‌بوڵ كرا.
پاش ئەو بڕیارە ساڵانە له مانگی مارسدا یادی ئەو ڕۆژە دەکرایەوە، ساڵی ١٩٢١ له سێیه‌مین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان له مۆسكۆ ڕۆژی ٨ ی مارسی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانیی ژنان ده‌ستنیشان كرا و وەک ڕۆژی جیهانی ژنانی ره‌نجده‌ر ڕاگه‌یندرا.
له سەردەمی هەردوو شەڕی جیهانیی یەکەم و دووەمدا له هه‌ندێك وڵاتانی جیهان یادكردنه‌وه ئه‌م رۆژه قه‌ده‌غه كرابوو، به‌ڵام له ساڵانی ١٩٦٠ ئەو پرسە بووە یەکێک لە تەوەرە گەرمەکانی کۆبوونەوەکانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٧٨ له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی ٨ ی مارس وه‌كو رۆژی جیهانی ژنانی ره‌نجده‌ر دانیپێدانرا.
یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ژنانی سۆسیالیست
له ساڵی ١٨٨٩ کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ژنانی سۆسیالیست به‌رێوه‌چوو، تێیدا پرسی ژنانی کرێکار و یه‌كخستنی تێكۆشانیان هه‌ڵسه‌نگێندرا و پێداچوونه‌وه بۆ چۆنییه‌تی تێپه‌ڕكردنی كێشه‌كان كرا.
بابه‌تی رێکخستنی تێكۆشانی ژنان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا خاڵێكی گرنگی كۆنگره‌ی ١٨٨٩ی ژنان بوو، كلارا زه‌تكین یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه پێشه‌نگه‌كانی كاری رێکخستنی بۆ تێكۆشانی ئازادی ژنان، له خه‌باتی به سهندیكابوونی تێكۆشانی ژناندا ڕۆڵی چالاکی گێڕا، له ساڵی ١٨٩١ رۆژنامه‌ی ژنی كرێكار و له ساڵی ١٨٩٢ ڕۆژنامه‌ی یه‌كسانی دامەزراند، ئه‌م رۆژنامانەش گاریگەری باشیان له رێکخستن بوونی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی سۆسیالیست بینی، کلارا كۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیستی ڕێکخست کە له ساڵی ١٩٠٧ له شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو، له ١٥ وڵاتی جیهاندا ٥٩ ژن به‌شداریان له كۆنفرانسه‌دا كرد.
له كۆنفرانسهكەدا مافی به‌شداربوونی ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تاوتوێكران، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی تێكۆشان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافەکان کرا، بەو پێیەی ئهلكساندەر كۆلانتای له كۆبوونه‌وەکەدا وه‌كو تاكه نوێنه‌ری ڕوسیا ئامادەبوو، كۆنفرانس بڕیاریدا رێکخستنێكی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ژنانی سۆسیالیست دابمه‌زرێت.
دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی سۆسیالیست
دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی سۆسیالیست له ١٩١٠ له كۆپنهاگن به‌سترا. له‌م كۆنفرانسه‌دا مافی گشتی ژنان و پاراستنیان گفتوگۆ كرا، ئه‌لكساندرا كۆلانتای و كلارا زهكین لە کۆنفرانسەکەدا بەشداربوو، پێشنیار كرا كه ٨ی مارس وه‌كو ڕۆژی جیهانی ژنانی ره‌نجده‌ر ڕابگهیەندرێت و هەموو ساڵێک یادبکرێتەوە.
لە دوای کۆنفرانسەوە ٨ی مارس بووە ڕۆژێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تێكۆشانی ئازادی ژنان و شاری پتراسبۆرگ لە ١٩١٣ەوە بووە جێیەک بۆ چالاکی جەماوەری بەرفراوان.
زۆربه‌ی ده‌رگاكان كلیل درابوون، سوتاندنی كارگه‌ی جلی تانگل
سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ١٤٦ كرێكار لە ئاگرکەوتنەوەی کارگەی جلی تانگڵ لە نیویۆرک كه زۆربه‌یان منداڵ بوون، فه‌یله‌سوفی فێمینیست كه‌یت میڵت ده‌ڵێت:
له ٢٥ی مارسی ١٩١١ كارگه‌ی جلی تانگڵ گڕی گرت، ٧٠٠ كرێكار له به‌شی دواوه‌ی كارگهكەدا له‌سه‌ر مه‌كینه‌كان كاریان ده‌كرد، ده‌رگاكان به هۆی ئاگرهكهوتنهوه لەسەریان قفڵ کرا، له ئه‌نجامدا ١٤٦ ژن كه زۆربه‌یان گه‌نج بوون گیانیان له‌ده‌ستدا، له دوای ئه‌م ڕووداوه دوو كه‌س له خاوه‌نی كارگەکە دادگاییكران و دواتر به‌بێ تاوانباركردن سەربەستکران، تەنها یەکێک لە خاوەن کارگەکە به بڕی ٢٠ دۆلار سزادرا.
نزیكه‌ی ٥٠٠ ژن كه زۆربه‌یان منداڵ بوون له یه‌ك ههفتەدا ٦٠-٧٠ كاتژمێر كاریان ده‌كرد و هه‌ق ده‌ستیان ته‌نها ٦-٧ دۆلار بوو.
ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی كارگه‌ی جلی تانگل وه‌كو تراژیدیاترین ئاگركه‌وتنه‌وه له مێژووی پیشه‌سازی شاری نیویۆرک دادەنرێت، ئه‌م كارگه‌یه له ساڵی ١٩٠١ لەلایەن ماكس بلانك و ئیساك هاریس دامه‌زراوه، ئەگەرچی رۆژ له دوای رۆژ ده‌ستكه‌وت و قازانجی ئه‌م كارگه‌یه زیادی دەکرد، بەڵام هەلومەرجی کارکردن بەرەو خراپتر دەچوو، زۆربه‌ی كرێكارەکان ژنانی گەنج و په‌نابه‌ر بوون و زمانی ئینگلیزییان نه‌ده‌زانی. زەحمەتی کارکردن، کاتژمێری درێژی کار، ماندوو بوون و توندوتیژی بۆ سەر كرێكاران بووە هۆكاری ئه‌وه‌ی ١٤٦ ژن گیان له‌ده‌ستبده‌ن.
لە دوای نیوەڕۆی ٢٥ مارسی ١٩١١دا و لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکە لە نهۆمی هەشتەمی کارگەکەدا ئەو کرێکارانەی لە نهۆمەکانی خوارەوەدا بوون بەشێکیان توانیان خۆیان ڕزگار بکەن، بەشێکیان بەهۆی داخستنی دارگاکانی پشتەوەوە نەیانتوانی ڕابکەن و بە هۆی دووکەڵ و گڕەوە گیانیان لەدەستدا، بەشێکیشیان لە پەنجەرەی باڵەخانەکەوە خۆیان فڕێدایە خوارەوە و بەکۆی ئەو ژنانەی گیانیان لەدەستدا ١٤٦ ژن بوون کە پەنابەر و ژنی گەنج بوون.
ت.پ