"ژیان دەژی، سەرمایە نامێنێت"

کۆمەڵە ئیکۆلۆژیای زەوی دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت: "ئێمە بەرگری لە سروشت و ژیان دەکەین، ژیان دەژی، سەرمایە نامێنێت".

ئیستەنبوڵ

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵە ئیکۆلۆژیی زەوی ڕایگەیاند، کە ئەوان بە دروشمی "ئێمە بەرگری لە ژیان دەکەین" دروستبوون و وەک بزووتنەوەی ئیکۆ-سۆسیالیستی، لەگەڵ ناوچە هاوبەشەکانی تێکۆشاندا هاوخەباتیی گەورە دەکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەکرایەوە، کە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی ئیکۆلۆجی دژە سەرمایەداری، بە نیازە لەگەڵ بزووتنەوەکانی تری دژە سەرمایەداریدا هاوبەش بێت " ناوچەی ئاوا دژە سەرمایەداری دەبێتە درێژکراوەی ئێستاو کۆمەڵگەی داهاتوو و بە شێوەیەک لە دوایدا داهاتوو دیاری دەکات ئێمە لەگەڵ هەموو ئەو بزووتنەوە و ناوچە هاوبەشانەی کە لە خەباتی دەیان ساڵەی ژینگەناسیدان پێکەوە تێکۆشانی گەورە بکەین و بەرگری لە سروشت و ژیان بکەین لە بەرامبەر جوڵەی سەرمایە کە دەست دەکات بە تێکدانی ژیانی زیندوو لەسەر زەوی،  ژیان دەژی، سەرمایە نامێنێت" .