ناوەندی هەواڵ
لە توێژینەوەیەکی نوێدا توێژەرانی زانكۆی سوریێر هۆشداریان داوە لەوەی كە بەكتریاكانی كامپیلۆباكتێر كە دەبنە هۆی ژەهراویبونی خۆراك و لەناو بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما خێراتر بڵاودەبنەوە.
بەكتریاكانی كامپیلۆباكتێر یەكێكە لە چوار هۆكارە سەرەكییە جیهانییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی سكچون لە سەرانسەری جیهاندا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەوكردنێك كە پێی دەوترێت نەخۆشی كامپیلۆباكتێر كە دەبێتە هۆی سكچون و ئازاری گەدە.




