"پاکی شار ڕەنگدانەوەی ڕۆشنبیری و هۆشیاری کۆمەڵگایە"

نورا مەحمود، بەڕێوەبەری خوێندنگای ژنانی لیژنەی شارەوانی و ژینگەی کانتۆنی حەسەکە ئاماژەی بەوەکرد کە خاوێنی شارەکە هۆشیاری و کلتوری کۆمەڵگا دیاری دەکات و ئەرکی هەموو کەسێکە شارەکە پاک بکەنەوە.

نورا مەحمود، بەڕێوەبەری خوێندنگای ژنانی لیژنەی شارەوانی و ژینگەی کانتۆنی حەسەکە ئاماژەی بەوەکرد کە خاوێنی شارەکە هۆشیاری و کلتوری کۆمەڵگا دیاری دەکات و ئەرکی هەموو کەسێکە شارەکە پاک بکەنەوە.

 

ڕۆنیدا حاجی

حەسەکە- بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی جزیرە لە ٢٣ی شوباتەوە زنجیرە چالاکی خۆی ڕاگەیاند بۆ هەمان مەبەست خوێندنگای ژنانی کۆمیتەی شارەوانی و ژینگەی کانتۆنی حەسەکە، بە بەشداری کۆنگرەی ستار، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ئامانجی ژینگەناسی پاک و تەندروست و بە بۆنەی ٨ی ئادار هەڵمەتێکی پاککردنەوەیان لە کانتۆنی حەسەکە - باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا، نورا مەحمود، بەڕێوبەری خوێندنگای ژنانی لیژنەی شارەوانی و ژینگەی کانتۆنی حەسەکە لەبارەی ئەو بابەتە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"پاککردنەوەی شارەکە ئەرکی هەموو کەسێکە"

نورا مەحمود ٨ی ئاداری لە سەرتاسەری جیهان پیرۆز کرد و تیشکی خستەسەر گرنگی پاراستنی کلتوری پاکی و خاوێنی و وتی: "٨ی ئادار بۆ هەموو ژنێک واتادارە، ڕۆژی یەکسانی و مافە بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە چەندین چالاکیمان ئەنجام داوە کە یەکێکیان خاوێنی شارەکەیە لە بەیانییەوە دەستمان بە هەڵمەتەکەمان کردووە و سەرەتای شار و شەقامە فەرمییەکان بە ئامانج دەگرین، خاوێنی شار زۆر گرنگە، کاتێک مرۆڤ دەچێتە ناو شارەوە، سەیری ژینگە و پاکی ئەو شارە دەکات، ئەو کات کلتور و وشیاری خەڵک ئاشکرا دەبێت بۆ ئەو مەبەستەش پاکی شارەکە لە ئەستۆی هەموو هاوڵاتیانە".

 

نورا مەحمود ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ژنان بۆ جێگیرکردنی کلتوری پاکی و خاوێنی لە جموجوڵدان و وتی: "ژنان لە ماڵ و شەقامەکان و شارەکاندا کار دەکەن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پاک و تەندروست پێویستە کەلتوورێکی خاوێنی لەناو کۆمەڵگەکەمان دابمەزرێت بۆ پاراستنیان لەنەخۆشییەکان، بۆ هەمان مەبەست لە ڕۆژانی داهاتوودا دار دەچێنین بۆ ڕازاندنەوە و جوانکردنی شارەکەمان لە ٨ی ئاداردا".