کۆچبەرەکان لە بن سێبەری قەدەغە و ڕێگریی سەربازیدا دەچنە دەشتەکانەوە

لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ کە بە سروشتەکەی بەناوبانگە، بەهۆی هەبوونی هێزی سەربازی و قەدەغەی هاتوچۆ لەو ناچەکەدا ناتوانن بە ئاسانی بچنە زۆزانەکانەوە، یەکێکیش لە ناوچەکان ئۆرشە کە دەکەوێتە نێوان چوار چیاوە، چیاکەی ڕێگەی هاتوچۆی تێدا قەدەەغە کراوە و کۆچەبەران ناچارن بەناو لەشکردا بچنە زۆزانەکانەوە.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

جولەمێرگ- جولەمێرگ کە بە چیا بەفرین و سروشتە سەوزەکەی دەناسرێت، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە چونە چیا و زۆزانەکانی زەحمەتی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دروست بووە، کۆچەر و بێریڤانەکان کە هەموو ڕۆژێک دەچنە زۆزانەکانی ئۆرش بەهۆی هەبوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و ناتوانن بە ئاسانی هاتوچۆ بکەن و چادرەکانیان لە ناوچەکەدا هەڵبدەن.

 

لە زۆزانەکەدا چەندین گوندی چۆڵ هەیە

زۆزانی ئۆرش بە هەوا پاک و ئاو و گوڵە ڕەنگاوڕەنگەکانیەوە سەرنجی دانیشتوانی گوندەکان و گەشتیارانی بۆخۆی ڕاکێشاوە، بە سەوزە جۆراوجۆرەکانی دەناسرێت و دانیشتوانی ناوچەکە لە وەرزی هاویندا بۆ سەیران دەچنە ئۆرش، لەو زۆزانەدا زۆر گوند هەن بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە چۆڵکراون و خاوەنی گوندەکان بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە ناتوانن بچنە زۆزان و گەندەکانیان ئاوەدان بکەنەوە.

ت.پ