دوورکا، شارێکی دێرینی ژێرئاوکەوتووی هیندستان

شاری دوورکای هیندی کۆن، دەوترێت لە ژێر دەریای عەرەبیدا نوقم بووە، ئێستا شوێنەوارناسانی ژێرئاو بەدوای بناغەی دیوارەکانی شارەکەدا دەگەڕێن بۆ سەلماندنی هەبوونی.

ناوەندی هەواڵ

 

 شاری دوورکا گرنگییەکی شوێنەواری و لە هەمانکاتدا ئایینی هەیە، بە یەکێک لە حەوت بنکە پیرۆزییەکانی حەج لە ئاینی بوزییەکاندا لە هیندستان دادەنرێت.

 

مێژووی دێرینی ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ داستانی مەهاباراتا کە بە پاشایەتی کۆنی کریشنا ناودەبرێت، بە نزیکەی ٨٤ کیلۆمەتر بڵاوبووەتەوە وەک شارێکی "قەڵاکراو" واتە پارێزراوە لە هێرشی داگیرکەران کە ڕووباری گۆمتی و دەریای عەرەبی بەیەک دەگەیەنێت، بەپێی دەقەکە ئەو شارە دێرینە لە ژێر دەریای عەرەبیدا نوقم بووە لە سەردەمی مردنی پاشا کریشنا.

 

لە نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوودا شوێنەوارناسان هەوڵیانداوە بۆ دۆزینەوەی بەڵگەیەکی جەستەیی بۆ شارە نوقمبووەکە لە کەناری شاری دوورکا تا بتوانن بوونی هەبوونی ئەو شارە بە بەڵگەوە بسەلمێنن.

 

لە ئەنجامدا چەندین کەلوپەلی دەستکرد لە ژێرئاودا دۆزراونەتەوە وەک بلۆکی بەردین و پایە و کۆڵەکەی تەلارەکان، هێشتا تەمەنی تەواوی ئەم دۆزراوانە لێکۆڵینەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئێستا شوێنەوارناسان خەریکی هەڵکەندنن لە ژێر ئاوەکەدا بۆ گەڕان بەدوای بناغەی دیوارەکانی شارە دێرینەکەدا، ئەگەر شوێنی تەواوی جێگیرکردنەکە بدۆزنەوە، ئەوە گرنگییەکی مێژوویی گەورە دەبێت بۆ هیندستان.

 

ت.پ