قەیرانی ئابووری لە ئێران، خەڵک ناتوانێت خۆراک و سووتەمەنی دابین بکات

دوای ئەو ڕاپەڕینەی کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد، قەیرانی ئابووری کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی خەڵک داناوە ئەو کەسانەی لەژێر فشاردا دەژین دەڵێن کە قەیرانێکی مەترسیدار لە وڵاتدا هەیە و لە دابینکردنی سووتەمەنی و خۆراکدا تووشی گرفت دەبن.

لارا گەوهەری

مەهاباد- ئەو ڕاپەڕینەی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" دەستیپێکرد، ماوەی ١٢٣ ڕۆژە بەردەوامە حکومەتی ئێران بە سزای لەسێدارەدان و سیاسەتی کوشتن و دەستبەسەرکردن و ڕفاندن و دەستگیرکردن و ئەشکەنجە و سزای ماددی هەوڵی سەرکوتکردنی ئەو ڕاپەڕینە دەدات، خەڵک بە تەواوی لەگەڵ سیاسەتەکانی فشارەکانی حکومەتدا گۆڕاوە بەم دواییانە، خەڵک بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا تووشی گرفت بوون لەمەشدا بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەریشی هەبوو، خەڵک لەگەل زەحمەتی بۆ دابینکردنی خۆراک، نەبوونی سوتەمەنیشی هاتووەتەپاڵ، لەلایەکی ترەوە ئەوەش خراوەتەڕوو کە جگە لە زۆر پێداویستی خۆراکی وەک ئارد و شەکر و ڕۆن و برنج بەشێکی دیاریکراو لە سووتەمەنی وەک بەنزین هەڵگیراوە، سەبارەت بەم دۆخە بازرگانان و هاوڵاتیان قسەیان بۆ کردین.

 

"ناچار بووم نرخەکان بەرز بکەمەوە"

سارا محەمەدی خاوەنی دوکانێکی جوانکارییە لە بازاڕی گوڵزار سەردەشت، دۆخی بازاڕی لە دوای خۆپیشاندانەکان هەڵسەنگاند و وتی: "بۆ دووکانەکەم پێداویستی لە شاری بانە دەکڕم و نرخەکەی بەرزبووەتەوە، هەروەها من دەبێت بەهای شتومەک زیاد بکەم، و کڕیارەکان گلەیی دەکەن، پێش ڕاپەڕینەکان بۆنێکم بە١٩٠ هەزار تمەن دەکڕی و بە ٢٩٠ هەزار دەمفرۆشت، بەڵام ئێستا بۆنێک بە ٢٩٠ هەخار تمەن دەکڕم،  لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا ناچار بووین دوکانەکانمان دابخەین و لەگەڵ ئەوەشدا بکرێمان گرتووە ئەگەر نرخەکان بەرز نەکەمەوە، ناتوانم لە دوکانەکەم بمێنمەوە".

 

"من سوودمەند نابم"

یاسمین مورادی خاوەنی دوکانێکی جلوبەرگی ژنانە لە بازاڕی مەرزی، وتی: "من ساڵێک پێش ئێستا دوو کۆت و دوو پێڵاوم بۆ خۆم کڕی، بەڵام ئەمساڵ دەبێت جلە کۆنەکانم لەبەر بکەم چونکە ناتوانم جلی نوێ بکڕم. قەیرانێکی جدی لە وڵاتدا هەیە من داوای جل و بەرگم کرد بۆ دووکانەکەم، بەڵام لەبەر ئەوەی نرخی شتومەک ئەوەندە گرانە کە ناتوانم سوودمەند ببم".