ڕۆژانە
-

زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ لە غەززە لە خوێندن دابڕاون
دەزگای فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین بڵاوی كردەوە، نزیكەی ٦٦٠ هەزار منداڵ لە غەزە هێشتا لە خوێندن دابڕاون، هەروەها ٨٨٪ی خوێندنگەكانی غەززە لەناوچوون، زیاتر لە ١٤ هەزار منداڵیش شەهید كراون.
-

ژنانی مەخموور: لە بەرامبەر هێرشەکاندا یەکگرتوویی پێویستە
ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخموور هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر ئێشکگری بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد، ئەو ژنانە داوایان لە هەموو گەلی کورد کرد کە لە دژی هێرشەکان یەکبگرن و لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە شکستیان پێبهێنن.
-

کۆنگرەی ستار: داوای ئازادی فیزیکی پەخشان عەزیزی دەکەین
دەیان ژن بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، شوێن پێی بەرخۆدانی پەخشان عەزیزی دەکەون و داوای ئازادی جەستەیی بۆ دەکەن.
-

"ئێران تۆڵەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە ژنان دەکاتەوە"
نێرگس محەمەدی لە میانی دیدارێکدا ئاماژەی بەوەدا، بارودۆخی ژنانی زیندانیی سیاسیی زۆر خراپە و ڕژێمی ئێران هەوڵ دەدات تۆڵەی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ژنان بکاتەوە.
-

شاندی ئیمراڵی: ئەم پرۆسەیە ژیانێکی ئازاد و یەکگرتوو بۆ هەمووان دەستەبەر دەکات
شاندی ئیمراڵی سەبارەت بە دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کە دوێنێ ٢٢ی کانوونی دووەم ئەنجامدرا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئەم پرۆسەیە ژیانێکی ئازاد و یەکگرتوو بۆ هەمووان دەستەبەر دەکات".
-

١٦٢ تەرم لە ژێر داروپەردوودا لە غەززە دەرهێنران
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تا ئێستا تەرمی ١٦٢ فەلەستینی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکان دەرهێنراون کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە وێران بوون.
-

"وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت خۆی لە ناڕەزایەتی هاوڵاتیان بدزێتەوە"
ئەمڕۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی، لە دژی بە تایبەتکردنی کەرتی تەندروستی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەسترا و ڕایانگەیاند، "جێگای سەرنجە لە ئێستادا وەزارەتی تەندروستی بێدەنگی هەڵبژاردووە و دەیانەوێت خۆیان لە ئاست ناڕەزایەتی هاوڵاتیان بدزنەوە".
-

ڕێژەی توندوتیژی لە مەغریب لە زیادبووندایە
بوشرا عەبدۆ، پێشەنگی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ یەکسانی و هاوڵاتیبوون، سەرنجی بۆ ئەو توندوتیژییە ڕاکێشا کە ژنان لە مەغریب ڕووبەڕووی دەبنەوە و جەختی لەسەر پێویستی کردنەوەی پەناگە بۆ پاراستنی ژنان کردەوە.
-

ژنێک پاشماوەی ململانێکانی سودان پاک دەکاتەوە
لە سودان ئاوارەبوون بەهۆی ململانێکانەوە بووەتە هۆی دروستبوونی زبڵ و خاشاکی زۆر لە شارەکاندا، ژنە چالاکوانێک بە ناوی سەلما عەواد فازل پێشەنگایەتی هەڵمەتێکی پاککردنەوە دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی ژنان
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کاردەکات بۆ بەهێزکردنی کۆبوونەوە و پەروەردەکانی هۆشیاری، بە ئامانجی بەهێزکردنی ژنان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی خۆیان.
-

لە ماوەی یەک مانگدا ٢٧ ژن و سێ منداڵ لە ئێران کوژران
تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا ٢٧ ژن و سێ منداڵ کوژراون و سەرەڕای زیادبوونی ڕووداوەکانی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان، دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ هەنگاوێکی بۆ کەمکردنەوە و کۆتاییهێنانیان نەناوە.
-

دوو ژن لە ئێران دەستگیر کران و دەستگیر کردنەکەیان بە بێ یاسایی پێناسە دەکرێت
دوو ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیر کران و چارەنووسیان نادیارە.
-

“دەستپێشخەریی عێراق بۆ ئازادی ئۆجالان” ڕاگەیەندرا
کۆمەڵێک لە توێژەکانی عێراق ڕایانگەیاند، "ئێمە دەستپێشخەرییەكمان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان ڕاگەیاندووە، لە ڕێگەی چالاكییە كولتووری و فیكرییەكانەوە كار بۆ پێناسەكردن و بڵاوكردنەوەی فكری ئۆجالان دەكەین و داوای ئازادی جەستەیی دەكەین".
-

لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا وێنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدانی بەنداوی تشرین بەرز کرایەوە
چالاکی دانیشتن کە بە ئامانجی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێفی پایتەختی سویسرا بەڕێوە دەچێت، لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا وێنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدانی بەنداوی تشرین بەرز کرایەوە.
-

جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزیدا ڕاگیرا
یەکێک لە پارێزەرانی پەخشان عەزیزی بە ناوی مازیار تاتای ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی هەڵپەسێردراوە.
-

ڕۆنیز محەمەد کە لە بەنداوی تشرین بریندار بوو، گیانی لەدەستدا
ڕۆنیز محەمەد عەلی کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین لە ١٥ی کانوونی دووەم بریندار بوو، دوێنێ گیانی لەدەستدا.
-

هەزنا عەبدە لە بەنداوی تشرین کرایە ئامانج
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، هەزنا عەبدە، ئەندامی هەپەجە- ژن کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.
-

هاوپەیمانی ١٨٨: پەسەندکردنی هەموواری یاسای باری کەسیی بڕیارێکی نامرۆڤانەیە
دژی پەسەندکردنی هەموواری یاسای باری کەسیی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، هاوپەیمانی ١٨٨ی سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامداو وتیان: بڕیارێکی نامرۆڤانەیە و سەودا و مامەڵەی بە ژیانی تەواوی کۆمەڵگەی عێراقەوە کرد، بەتایبەتی منداڵان و ژنان.
-

دەوڵەتی تورکیا ڤیدیۆی تاوانی جەنگی بڵاوکردەوە
دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی گرتە ڤیدیۆییەکانی کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرینیان بڵاوکردەوەم سەرەڕای ئەم دیمەنانە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە.
-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە کارتالکایا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٦ کەس بەرزبووەتەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێل کارتالکایا لە شاری بۆلو گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٦ کەس بەرزبووەتەوە، سەبارەت بە ئاگرەکە ٩ کەس ڕاگیراون.