ڕۆژانە
-

نوێنەرانی ڕۆژئاوا: خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ڕێگەچارەیە بۆ سووریای نوێ
پانێڵی یەکەمی دیداری باشوور بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێدا بە بەشداری نوێنەرانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و باس لە دۆخی ڕۆژئاوا کرا.
-

بڕیاری زیندانیكردن بۆ ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابایگیت دەرچوو
لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەی کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبوڵەوە دەستیپێکرد، ئایلەم بابایگیت لە دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕەوانەی دادگای چاگلایانی ئیستەنبوڵ کرا و بە تۆمەتی “ئەندامێتی ڕێکخستن” دەستگیرکرا.
-

کۆنگرەی ستار: دەبێت لە دژئ سیاسەتی قڕکردن تێکۆشان گەورە بکەین
کۆنگرەی ستار دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو داوای لە ژنان و گەل کرد لە دژی سیاسەتی قڕکردن تێکۆشان گەورە بکەن.
-

لیندا شەلەبی جەزائیری جێپەنجەی خۆی لەسەر شۆڕشی ژنان و کۆبانێ بەجێهێشت
ئایشە شێخ محەمەد،ئەندامی نووسینگەی ژنانی کۆبانێ، باسی لە بەرخۆدان و تێکۆشانی پەرستاری جەزائیری لیندا شەلەبی کرد و وتی: کەسێکی بەهێز و بە ئیرادە بوو، جێپەنجەی خۆی لەسەر مێژووی ژنانی کورد لە بەرخۆدانی کۆبانێ بەجێهێشت.
-

دیداری باشوور بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێدا دەستی پێکرد
لە دیدارێکدا لە شاری سلێمانی باس لە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کرا و ئەرک و ڕۆڵی باشووری کوردستانیش لە پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوادا گفتوگۆی لە بارەیەوە دەکرێت.
-

یۆنامی: پێویستە چاكسازییە یاساییەكان گونجاو بێت لەگەڵ پابەندییە نێودەوڵەتییەكانی عێراق
یۆنامی لەسەر هەموواری یاسای باری کەسی عێراق هاتە دەنگ و دەڵێت: پێویستە چاكسازییە یاساییەكان گونجاو بێت لەگەڵ پابەندییە نێودەوڵەتییەكانی عێراق.
-

دەوڵەتی تورکیا بوو بە بکوژی ئەو کۆرپەیەی کە لە سکی دایکیدا بوو
نەجوە ئەحمەد، خەڵکی گوندێکی شاری زرگان، ڕایگەیاند، منداڵە چوار مانگانەکەی لە سکیدا بەهۆی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ماڵەکەی لەبار چووە.
-

ژنانی ئێزدی: گۆڕینی یاسای باری کەسی کارەساتە
ژنانی شەنگال ڕایانگەیاند، گۆڕینی یاسای باری کەسی کارەساتە و هەروەها بڕیاری لێبووردن بە ئەندامانی داعش لە پەرلەمانی عێراق کارەساتە بۆ ژنان و داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە دەستبەجێ ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە.
-

لە زیندانی ئامەد دەست بەسەر پەرتوکەکانی مێژووی ژناندا گیرا
پارێزەر زەلال قەرەبولاک ڕایگەیاند، لە زیندانی ئامەد پەرتوکەکانی مێژووی ژنان دەستی بەسەردا گیراوە، خانەکان و خواردنەکان پاک نین و ژنێکی سووری کە لەگەڵ کۆرپە سێ مانگانەکەیدا زیندانی کراوە، تووشی سەختییەکی زۆر دەبێت.
-

ژنان بە چەکەکانیان بۆ پاراستنی شۆڕشەکەیان ئامادەن
لە شاری کۆبانێ کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەڕەشە و هێرشی دەوڵەتی تورک دەبێتەوە، ژنان ئامادەیی خۆیان بۆ پاراستنی شۆڕشی ژنان بە چەکەکانیان دەردەبڕن.
-

گەلی بۆکان بۆ نیان چوونە شەقامەکان
گەلی شاری بۆکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ نیان کە دەستدرێژی کرایە سەری و کوژرا، چوونە شەقامەکان.
-

هانا نیومانەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی دەکات
هانا نیومان، بەرپرسی کاروباری ئێران لە پەرلەمانی ئەوروپا، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دژی پەسەندکردنی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی بڵاوکردەوە.
-

بەهۆی هەراسانکردنی ژنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو بەرپرسی تاڵیبان دەرچوو
بەهۆی هەراسانکردنی ژنان، لە دادگای لاهای فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو بەرپرسی تاڵیبان دەرچوو.
-

ئارینا سابالینکا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی ئوسترالیای کراوە
ئارینا سابالێنکا، یاریزانی بێلاڕوسی دوای ئەوەی لە پاولا بادۆسا یاریزانی ئیسپانی بردەوە، ەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ئوسترالیا.
-

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هۆشداری لە بارودۆخی ژنانی ئەفغانستان دەدات
بریکاری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، بارودۆخی مرۆیی ژنانی ەفغانستان ترسناکە، بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و کچانی ئەفغانستان یەکێکە لە پێشینەی کارەکانی بەریتانیا و لەبیریان ناکات.
-

سوەیدا میوانداری یەکەمین کۆنفرانسی بزووتنەوەی ژنانی سیاسی دەکات
بەشدارانی یەکەمین کۆنفرانسی بزووتنەوەی سیاسی ژنان لە شاری سویدای سووریا جەختیان لە سەر پێویستی بەشداری ژنان لە داڕشتنی دەستووری نوێی سووریا کردەوە بۆ ئەوەی وەک ڕابردوو بەدەر نەبن.
-

دەستپێشخەریی ژنانی کوردی ڕۆژئاوا دامەزرا
کۆمەڵێک لە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک و یەکساندا ڕۆڵییان هەبێت “دەستپێشخەری ژنانی کوردی ڕۆژئاوا”ـیان دامەزراندووە.
-

دەوڵەتی تورک لە ٨ی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا ٢٢ کەسی لە تشرین کردووەتە ئامانج
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ڕایگەیاند، لە ٨ی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا ٢٢ کەس لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئێشکگرانی بەنداوی تشرین گیانیان لەدەستداوە.
-

ئێران بە بانگەشەی 'نەخۆشی دەروونی' بەردەوامە لە چەوساندنەوەی ژنان
حکومەتی ئێران بۆ فشار خستنە سەر چالاکوانان، شێوازە دەروونییەکان کەڵک وەردەگرێت، ژنانی چالاکوان کە لایەنی هونەری و ئازادیان بە نەخۆش دادەنرێن، ڕووبەڕووی خەواندنی زۆرەملێ لە نەخۆشخانە و بڕیاری چارەسەری زۆرەملێ دەبنەوە.
-

چالاکوانانی عێراق: گۆڕینی یاسای باری کەسێتی مافەکانی ئافرەت دەخاتە مەترسییەوە
ژنانی چالاکوانانی عێراق ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر گۆڕانکاری یاسای باری کەسێتی و ڕایانگەیاند، ئەم گۆڕانکارییە مافی ژنان و منداڵان دەخاتە مەترسییەوە و کۆمەڵگە دەگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغەکانی جیاکاری و نادادپەروەری.