
کوشتنی خامنەیی پشتڕاستکرایەوەو ١٠٨ کەس لە هێرشی خوێندنگەکاندا کوژران
ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خوێندنگەی مینابی سەرەتایی گەیشتە ١٠٨ کەس.هەروەها کوشتنی ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری ئیسلامیش پشتڕاستکرایەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خوێندنگەی مینابی سەرەتایی گەیشتە ١٠٨ کەس.هەروەها کوشتنی ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری ئیسلامیش پشتڕاستکرایەوە.

لە ساتێکی سیاسی گرنگدا، خوێندکارانی زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێیان لەسەر بنەمای میراسی بزووتنەوەی خوێندکاران ڕاگەیاندو داوای یەکڕیزی خوێندکارانیان بۆ داهاتوویەکی دیموکراتیک کرد.

ڕۆشێل جونیور - ڕۆژنامەنووس

شیرین ئۆسۆ یەکێکە لەو ژنە پێشەنگانەی کە لەلایەک دژی عەقڵیەتی کۆمەڵگە، لەلایەکی دیکەش دژی سیاسەتەکانی هێرش و لەناوبردنی ڕژێمی بەعس خەباتی کردو هەوڵی زۆری داوە بۆ ڕێکخستنی ژنان.

لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی گشتی پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشوور، دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بە بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ ژن لەسەر ئاستی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی باشوور، بە ٢١ خاڵ خرایە ڕوو.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" ئەمساڵ چالاکییەکانی ٨ی ئاداری بە دروشمی؛ 'ئێمە بە ڕۆحی ٨ی ئادارەوە بوونمان دەپارێزین" ئەنجام دەدات.

گوڵان فەهیم، ئەندامی ئەنجومەنی پژاک ڕایدەگەیەنێت کە ئێران لەبەردەم قەیرانێکی قوڵدایە و سیستەمی دەسەلاتداری بەهۆی سەپاندنی یەک ئایدۆلۆژیا و یەک نەتەوە، بەرەو "رزیوبوون" دەچێت، تاکە چارەسەر بۆ پاراستنی وڵات لە دەستوەردانی زلهێزەکان، پێدانی مافە ڕەواکانە.

ئیناس لیسی کەسایەتی میدیایی میسری، لەناکاو پەستانی خوێنی دابەزی دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد، سەرەڕای ئەوەی بەم دواییە پشکنینی پزیشکی لە دەرەوەی وڵات ئەنجامدابوو.

بە ناوی "ژنانی سودان... ئازارێک کە هێشتا کۆتایی نەهاتووە"، ”لها فوندايشن” "دامەزراوەی لها" دانیشتنێکی بە ئامانجی شکاندنی بێدەنگی دەوروبەری پێشێلکارییە بەربڵاوەکانی دژی ژنان و منداڵانی کچ لە نێوان ململانێی بەردەوامدا ڕێکخست.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران بە شەپۆلێکی تەقینەوە دەستی پێکرد کە پایتەختی هەژاند، دوکەڵیش لەو ناوچانە بەرزبووەوە کە لەڕووی ئەمنییەوە بە هەستیارترین ناوچە دادەنرێت، هەروەها وڵاتەکە شاهیدی پچڕانی ئینتەرنێتە.

جێگری پارێزگاری هورمزگان ڕایگەیاند، ٣٦ خوێندکاری سەرەتایی کچان لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژران، دەشڵێت: هەڵمەتەکانی لابردنی پاشماوەکانی هێرشەکان و فریاگوزاری بۆ خوێندکاران بەردەوامە.

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، کۆنگرەی ستار لە کانتۆنەکانی جزیرەو فورات بەڵێنی خۆی نوێکردەوە بۆ درێژەدان بە خەبات لەسەر بنەمای فەلسەفەی ڕزگاری ژنان، زنجیرەیەک چالاکی بۆ یادکردنەوەی ٨ی ئادار ئاشکرا کرد.

پلاتفۆرمی دیموکراتیکی فرانتەیشناڵ بۆ ژنان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی پێنج پارتی کوردی بە "ڕووداوێکی مێژوویی" پێناسە کرد کە گورزێک لە پێکهاتەی دەسەڵاتی ناوەندی لە ڕۆژهەڵاتی کورسستان و ئێران دەدات.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە.

ژنان لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە داوایان لە حکومەتی کاتی سووریا کرد دەستوورێکی نوێی دیموکراتیک دابڕێژێت کە دەستکەوتەکانی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا مسۆگەر بکات، ئەمەش وەک پێشەکییەک بۆ دامەزراندنی سووریایەکی دیموکراتیک.

دوو خوشک بە ناوەکانی ساگار و غەزەل قودرەت لەلایەن دادگای ئێرانەوە بە تۆمەتی "سەرکردایەتیکردنی خۆپیشاندانەکان" بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزا دران.

مەهناز حەداد کاخاکی، دایکی وەحید قاسمی، مامۆستای بایۆلۆجی لە پارێزگای خومراسان ڕەزوی کە دەستبەسەرەو بۆ لێپرسینەوە لە دۆخی کوڕەکەی چووەتە دادگا، دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی هەمان زیندان کرا.

بەمەبەستی جێبەجێکردنی یەکەم بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوبات، دانیشتووانی کامپی مەخموور بۆ گوێگرتن لە پەیامە نوێیەکەی ڕێبەر چوونە ناوەندی کولتووری و هونەری مەخموور.

لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ "چەهەدە" ئاشکرای کرد دۆخی تەندروستی زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن لە مەترسیدایە و داوای لە وەزارەتی داد کرد خواستەکانیان جێبەجێ بکات.

دوێنێ تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمی ژنێکی تەمەن نێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵانیان لە ناو ڕووباری زێ لە شارۆچکەی خەبات دەرهێنا، کە دوای دەمەقاڵێیەک لەگەڵ سەرنشینێکی تەکسی لەسەر پردەکەوە کەوتبووە خوارەوە.