مەخموور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، لە یەکەم ساڵیادی بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دانیشتووانی کامپەکە چوونە ناوەندی کولتووری و هونەری مەخموور بۆ گوێگرتن لە پەیامی نوێی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
پەیامی ٢٧ی شوباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر شاشەکان بیسترا.
دانیشتووانی کامپەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چوونە ناوەندی کولتوورو هونەری مەخموورو بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە گوێیان لە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرت.
دوای کۆتایی هاتنی پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خەڵک هەستان و بە یەکدەنگ دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "ژیان بە بێ ڕێبەر نابێت"یان بەرز کردەوە.




