ڕۆژانە
-

لە ئەشکەوتی "جاسەنە" ئاشتی لە خۆڵەمێشی شەڕ لەدایک بوو
دیمەنی لەناوبردنی چەک لەلایەن گەریلا بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کەجەکە، ڕەنگدانەوەی گۆڕانی خەباتی شەڕڤانی بوو بۆ ڕێبازێکی سیاسی و ئاشتیانە، هەروەها مژدەی داهاتوویەکی پڕ لە زانست و مژدەی داهاتووی ئاشتی و دیموکراتی بوو.
-

دوای دەستگیرکردنی لە پاکستان چالاکوانێکی ئەفغانی ڕووبەڕووی دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ دەبێتەوە
نەسیمە سادات، چالاکوانی ئەفغانی کە چەندین جار لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکراوە بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایەتی دژی سیاسەتی سەرکوتگەرانەی تەڤگەرەکە بەرامبەر بە ژنان، ڕووبەڕووی دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ دەبێتەوە لە پاکستان.
-

دایکانی ئاشتی لە مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک بە ئامانجی نەڕستنی خوێنی ڕۆڵەکانیان بەشداریان کرد
دایکانی ئاشتی دەڵێن: ئێمە ئاشتی و پێکەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینمان دەوێت، نەک ڕشتنی فرمێسک بۆ ڕۆڵەکانمان، لە پێناو مافەکانمان چەکمان هەڵگرت و لە پێناو بەدەستهێنانیشمان چەک لەناو دەبەین.
-

دیمەنی کۆتا ئامادەکارییەکانی گرووپەکەی گەریلا بۆ هەنگاوە مێژووییەکە بڵاوکرایەوە
دیمەنی کۆتا ئامادەکارییەکانی ئەندامانی گروپی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" پێش ئەنجامدانی مەراسیمە سیمبولیکییەکەی گەریلا بڵاوکرایەوە کە لە سنووری سلێمانی دوێنێ چەکەکانیان سووتاند.
-

هاوسەرگیری منداڵیکی کچ لە یەمەن کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە
لەنێوان ڕاستیەکی کۆمەڵایەتی ترسناک و قەیرانە مرۆییە یەک لە دوای یەکەکاندا، پرسی هاوسەرگیری منداڵان لە یەمەن تا دێت زیاتر بەرچاو دەکەوێت، وڵاتەکە شاهیدی هاوسەرگیری منداڵێکی١٢ ساڵ بوو.
-

ژنانی نورستانی؛ دەنگێک دژی توندڕەوی و پشتیوانییەک بۆ بەرخۆدان
لە دڵی شاخە بەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، کە ڕێگاوبانەکان هێشتا سەرەتایین و دەوڵەت دیار نییە، ژنانی زیندوو کە بە پایەی بێدەنگی کۆمەڵگە دادەنرێن دەژین، نورستان خاکێکی فەرامۆشکراوە، بەڵام دەنگی ژنەکانی لە قوڵایی سەدەکانی بێدەنگی و چەوسانەوە هەڵکشاوە.
-

سەلوا عوسمان: زیندانی ئێڤین هێمای بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤە
سەلوا عوسمان، پارێزەر سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین، وتی: لە ئێراندا مافی زیندانییەکان بە ئاشکرا پێشێل دەکرێن و ئەمەش لە بۆردوومانەکەدا دیار بوو کە زیندانەکەی کردە ئامانج، زۆر گرنگە هەنگاو بنرێت بۆ پاراستنی مافی زیندانییەکان.
-

ڕێزان شێخ دلێر: دوێنێ ڕۆژێکی مێژوویی بوو
ڕێزان شێخ دلێر چالاكوانی سیاسی دەڵێت: دوێنێ ڕۆژێکی مێژوویی بوو و تێیدا هەنگاوێكی گرنگ و چارەنووسساز و سەرەكی بەڕێوەچوو.
-

پێکەوە دژی ئەو کابوسەی دەستدرێژی سێکسی دەجەنگین کە قورسایی لەسەر ژنان هەیە
لە ڕاستیەکی کۆمەڵایەتیدا کە توندوتیژی بەرامبەر ژنان بەردەوام دەکات و بەناوی نەریت و دەسەڵاتدا کۆت و بەندیان بەسەردا دەسەپێنێت، دەنگی ژنان وەک هاوارێک بۆ ئازادی و کەرامەت سەرهەڵدەدەن، خەبات لە ڕووبەڕووبوونەوەی کابوسی دەستدرێژی سێکسی بەردەوامە.
-

چەکە سووتێندراوەکانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە دەپارێزرێن
بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی ڕایگەیاند چەکە سووتێندراوەکانى پەکەکە لە ئەشکەوتى جاسەنە دەپارێزرێن.
-

بەسێ هۆزات: ئێمە چەکەکانمان سووتاند ئیتر نۆرەی لایەنی بەرامبەرە
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەبارەت بە مەراسیمی چەک لەناوبردن وتی: ئیتر چەک بەربەست نییە، ئێمە چەکەکانمان سووتاند ئیتر نۆرەی لایەنی بەرامبەرە.
-

سروە عەزیز: خۆری ئازادیی لە سایەی گەریلاکانی وڵاتپارێز هەڵدێت
سروە عوسمان شاعیر ڕایگەیاند، سووتاندنی چەک گۆڕینەوەی خوێنڕشتنە بە دانووستان لەمڕۆژە مێژووییە، دەشڵێت: گەریلای وڵاتپارێز شکۆی گەل و نەتەوەکەمانە، خۆری ئازادی لەسایەی ئێوەوە هەڵدێت.
-

نیکۆلا ئەشرەف شاڵی: بەشێوەیەکی سیمبوولێک چەکەکانیان لە ناوبرد
نیکۆلا ئەشرەف شاڵی، مامۆستای زانکۆ دەڵێت: پەکەکە گرووپی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، چەکی ڕادەست نەکردووە، بەڵکوو تەنها بەشێوەیەکی سیمبوولێکی سنووردار چەند چەکێکی لەناوبردووە، پارادایمی کورد: چەک، چیا، جەنگ بەردەوام دەبێت.
-

نیاز عەبدوڵا: ئەو چەكانەی ئەمڕۆ سووتێندران، پێویستە وەكو سیمبولی ئاشتی پارێزگاریان لێبكرێت
ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا دەڵێت: ەو چەكانەی ئەمڕۆ سووتێندران، پێویستە وەكو سیمبولی ئاشتی پارێزگاریان لێبكرێت.
-

مەراسیمە مێژووییەکە لە زۆربەی شارەکان بیندرا
هاوڵاتیانی باکووری کوردستان و تورکیا بە پەرۆشێکی زۆرەوە سەیری مەراسیمی سووتاندنی چەکیان کرد کە لەلایەن گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە ڕێکخرابوو، کە لەسەر بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.
-

بەسێ هۆزات پێشەنگایەتی گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کرد
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە پێشەگایەتی مەراسیمی چەک لەناوبردنی 'گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی گەریلای لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی کرد.
-

وێنەکانی ساتەوەختە مێژووییەکەی لەناوبردنی چەک
كەمێك پێش ئێشتا دیمەنی مەراسیمی مێژوویی لەناوبردنی چەکی "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" بڵاوکرایەوە.
-

کەژاڵ عەلی: دەستپێکی قۆناغێکی نوێی ئاشتی و ئەخلاقی و دیموکراتی کوردە
نووسەر کەژاڵ عەلی دەڵێت: ئەمرۆ ویستگەیەکی تری شۆرشی خەباتی ڕزگاریخوازی کورد لە خەباتی چەکدارییەوە پێدەنێتە قۆناغێکی تری مێژوویی خەباتی مەدەنی و دیموکراتیەوە.
-

گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک: هیوادارین ئهم ههنگاوهمان ببێت به مایهی خێر و خۆشی بۆ گهلهكهمان
گروپی "ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتیک" ڕاگەیەندراوێکی مێژووییان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و وەک نیازپاکییەک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ئیرادەی ئازادیی خۆمان چەکەکانمان لەناودەبەین.
-

مەراسیمی لەناوبردنی چەک دەستیپێکرد
لەسەر بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلاکانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە باشووری کوردستان لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پاریزگای سلێمانی مەراسیمی لەناوبردنی چەکیان دەستپێکرد.