ناوەندی هەواڵ
لە شاری کەرکوک، کەمێک پێش ئێستا ژنێک لە کاردانەوەی کێشەیەکدا، کە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ژنە کوردەکە بە تۆمەتی کوشتن تۆمەتبارە و بەو مەبەستە ڕۆیشتوونەتە دادگا، دوای ئەوەی لەلایەنی سکاڵاکارەوە هەڕەشە لە کوڕ و کەسوکاری ژنەکە کراوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.
پاش خۆفڕێدانی ژنەکەوە دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک گواسترایەوە و لە ئێستا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
ژنان هەمیشە ڕووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە و زیانبەرکەوتووی سەرەکی بوون لە کێشە و ئاڵۆزییەکاندا و باجی گەورەیانداوە، هەر ئەمڕۆ بەیانییەکەی لە کەرکوک ژنێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە کە پیشەی پۆلیسە بە گولـلە کوژرا.




