ژنانی عەرەبی تل تەمر: یەپەژە یەکەم نموونەی سەرنجڕاکێشە لە مێژووی سووریادا

ژنانی عەرەب لە شاری تل تەمر و شاخی قەزوان ڕایانگەیاند، یەپەژە سوپایەکی ژنانە کە یەکەم نموونەی سەرنجڕاکێشە لە مێژووی سووریادا و دانپێدانانی دەسەڵاتەکەی لەلایەن حکومەتی کاتیەوە هەنگاوێکی سودبەخشە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر- لە چوارچێوەی یەکگرتنی دیموکراتیکدا، داواکارییەک هەبووە بۆ ئەوەی یەپەژە بچنە ناو سوپای سووریاوە. بۆ ئەم مەبەستە لە ٢٦ی نیسان لە لایەن پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی تەڤگەر و ڕێکخستنەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵمەتێک ڕاگەیەندرا، ژنانی عەرەب لە شاری تل تەمر و شاخی قەزوان پاڵپشتی ئەو هەڵمەتەیان کرد و داواکارییەکانیان دەربڕی.

 

”ناتوانرێت نکۆڵی لە ڕۆڵی یەپەژە بکرێت”

سەنا تەمر ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداریکردنی یەپەژە لە سوپای سووریا هەنگاوێکی گرنگە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستمەکەیدا و وتی: یەپەژە نوێنەرایەتی ناسنامەی هەموو ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، ئێمە دەمانەوێت یەپەژە یەکگرتوو بێت، چونکە شەڕی داعش و هەموو ئەو گروپانەی کرد کە هێرشیان کردە سەر ناوچەکە و ژنانیان کردە ئامانج، ژنانیش ئازاد کران، چونکە گەورەترین سوپای ژنانە کە هەموو ژنانی سووریای کۆکردەوە و ڕێکیخستن، ناتوانین نکۆڵی لە ڕۆڵی یەپەژە بکەین و کاریگەرییەکانیان لەسەر هەموو ژنان پشتگوێ بخەین. ئێمە دەمانەوێت بوونیان بناسرێت و دووپات بکرێتەوە. داننان بە یەپەژە لە چوارچێوەی یەکگرتندا، داننان بە ئیرادەی هەموو ژنانە.

 

”یەپەژە یەکەم و گەورەترین نموونەیە لە مێژووی سووریادا و دانپێدانانی باشە”

سەنا تەمر ڕایگەیاند، یەپەژە لە پێشەنگی شەڕی دژی چەکدارانی دەعش بووە، بۆیە بەبێ یەکگرتنی، یەکگرتن بە دواکەوتوو ماوەتەوە، هەروەها یەپەژە گەورەترین و یەکەم نموونەیە لەسەر ئاستی سووریا و مێژووەکەی، هەر بۆیە لە زۆر شەڕدا سەرکەوتوو بوو و دەیان هەزار ژنی ڕێکخست، نە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس و نە لە ماوەی ئێستای حکومەتی کاتیدا، تەنها لە سەردەمی خۆبەڕێوەبەریدا ژنان هێزی بەرگرییان هەبووە و یەپەژەیان دامەزراندووە. بۆیە حکومەتی کاتی دەتوانێت سوود لە بوونی یەپەژە و ئەزموونەکانی وەربگرێت بە یەکخستنی بۆ سووریایەکی یەکسان و ژنانی پارێزراو.

 

”هەر ژنێک بیەوێت مافەکانی بەدەستبهێنێت دەبێت دەسەڵاتی پاراستنی هەبێت”

مەروە عیسا لە چیای قەزوانەوە گرنگی بوونی یەپەژەی بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی دەربڕی کە هێشتا بەشێکی کەم لە مافەکانیان وەرنەگرتووە و وتی: بۆ ئەوەی ژنان مافەکانیان بەدەستبهێنن، یەپەژە دەبێت بوونی هەبێت، وەک هێزێکی ژنان کە بتوانێت بیانپارێزێت و بە کەرامەتەوە بژین، ئەو ئازادییەی ئێمە دەمانەوێت، وازهێنان لە ئایین و نەریتی کۆمەڵگە و ڕەوشتیەکەی نییە، لەوە گەورەترە. هیوای ئێمە ئەوەیە کە ژنان بەلانیکەم مافی ژیانێکی پارێزراو و ئارام بەدەست بهێنن و هیوامان لە یەپەژەدا گەورەیە، زۆرێک لە ژنانی شەڕڤان لە پێناو ژیانێکی ئازاد و شەرەفمەندانە شەهید بوون و یەپەژەش پشتیوانی زۆرێک لە ژنانی کرد.

 

”تەنانەت لە سەردەمی پێغەمبەریشدا هاوەڵانی ژنان هەبوون کە شەڕیان کردووە”

مەروە عیسا، کە پێویستی پاراستنی ژنان دەبینێت ڕایگەیاند، پێویستە یەپەژە هەبێت و وتی: کاتێک ئەمڕۆ ژنان تووشی توندوتیژی دەبن، دەزانن کام هێز دەیانپارێزێت و پشتگیریان دەکات، یەپەژە ژنانی بەهێز کردووە و ڕێگای دانای و زانیاری و زانستی نیشان داون، بە پێچەوانەی زۆر کەس پێیان وایە یەپەژە هێزێکە کە دژی باڵاپۆشی و ئایین و ڕەوشتی کۆمەڵگە دەڕوات، هێزێکە کە ئازادی دەپارێزێت و خەبات دەکات. هەروەها لە سەردەمی پێغەمبەردا ژنانی هاوەڵ هەبوون کە ئەوانیش شەڕیان کردووە، ژنان ناتوانێت بێ پاراستن بێت.

 

”بە داننان بە دەسەڵاتەکەی یەپەژە دەتوانێت پشتیوانی کۆمەڵگە و حکومەت بکات”

مەروە عیسا هیوای خواست یەپەژە بمێنێتەوە و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ پێویستی ژنان، بۆ ئەوەی هێزێکی پارێزەریان هەبێت و لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: پێویستە حکومەتی کاتی دان بە یەپەژەدا بنێت چونکە سوودی بۆ کۆمەڵگە هەیە و زیانی پێناگەیەنێت، بەهۆی یەپەژە دەتوانێت پشتیوانی کۆمەڵگە و تەواوی حکومەت بکات.