ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٣ی کانوونی یەکەم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ژنانی عێراق ئاماژەیان بەوەکرد، بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی گەلی ڕۆژئاوا بە سەرتاسەری جیهان و شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری لە ئەو بەشەی وڵات هەموومان ئەمشەو بە نووسینی ڕستەیەک و هاشتاگێک، دەبینە دەنگی ڕۆژئاوا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
لەسەر فەیسبووک، ئینستاگرام و تویتەر
ئەمشەو بەکاتی ڕۆژئاوا:کاتژمێر ٢٠:٠٠
بە کاتی ناوەندی ئەوروپا: کاتژێمر ١٨:٠٠
١-هێرشە داگیرکارییەکانی چەتەکانی تەحریر شام و سوپای نیشتیمانی سوریا بە پاڵپشتی تورکیا لە دژی حەلەب و تیل ڕیفات، پلانێکی نوێیە بۆ کوشتنی کورد، عەرەب، ئەرمەنی، عەلەوی و ژنان
#DefendRojavaAleppo
٢-تورکیا و تەحریر شام و سوپای نیشتیمانی سوریا جینۆساید دژی کورد و گەلان و ژنان لە ڕۆژاڤا و حەلەب ئەنجام دەدەن
#DefendRojavaAleppo
٣-تەحریر شام و سوپای نیشتیمانی سوریا هەڕەشەیەکی نوێن بۆ سەر باشووری کوردستان و شەنگال و عێراق. پاراستنی ڕۆژاڤا واتە پاراستنی کوردستان و عێراق
#DefendRojavaAleppo
٤-تەحریر شام و سوپای نیشتیمانی سوریا دوای حەلەب و ڕۆژئاوا هێرش دەکەنە سەر کوردستان و عێراق. ئێستا کاتی ئەوەیە هەمووان کورد و عەرەب و ئێزدی و شیعە و سوننە ڕۆژاڤا و حەلەب بپارێزن
#DefendRojavaAleppo
٥-چەتەکانی تورکیا داگیرکەر، سوپای نیشتمانی سووریا جینۆسایدێکی نوێی داعشە لە دژی گەلی کورد و ژنانی کورد، ئەگەر لە ڕۆژئاوا پاکیان نەکەینەوە، ئەم جینۆسایدە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە.
#DefendRojavaAleppo
٦-تورکیا دەیەوێت لەگەڵ سوپای نیشتیمانی سووریا و تەحریر شام داگیرکاری خۆی لە سووریا و ڕۆژئاوا و عێراق فراوانتر بکات. پێویستە داگیرکاری ڕۆژاڤا و حەلەب ڕابگیرێت
#DefendRojavaAleppo
٧- با لە دژی داگیرکاری سەر ڕۆژئاوای کوردستان، یەکبگرین
#DefendRojavaAleppo
٨-ئەمڕۆ ڕۆژئاوا، سبەی باشووری کوردستان داگیر دەکەن، هەموو کورد یەکگرتوون و یەک دڵ لە دژی لەشکرکێشی ڕۆژئاوا
#DefendRojavaAleppo
٩-لە تل ڕەفعەت و حەلەب کورد لەژێر داگیرکاری و جینۆسایددایە! با بە ڕۆحی کۆبانێ بەرخۆدان بکەین تێىکۆشین
#DefendRojavaAleppo
١٠-ڕۆژائا، باکور، باشوور و ڕۆژهەڵات یەک وڵاتن! گەلی کورد دژی داگیرکاری ڕابە
#DefendRojavaAleppo




