ناوەندی هەواڵ
لە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە لەلایەن چەتەیەکی جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، کە قژی ژنێکی شەڕڤان بە هۆنینەوە کە پێی دەوترێت “کەزی” یان پەلکە، بە دەستییەوەیەتی و بێڕێزی پێ دەکات و دەڵێت: “تەنها قژەکەی زیندووە”، ئەوەش لەنێو ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
ژنان بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیی لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەکاتی هۆنینەوەی قژیان ئاماژە بە گژداچوونەوە و بەڕەنگاربوونەوە دژ بە چەتەکانی داعشی جۆلانی و دەوڵەتی تورک دەکەن
ژنان ودەڵێن: ئەگەر قژێک ببڕن ئەوە بە ملیۆنان قژی تر درێژ دەبێتەوە و لە بەرخۆدانی خاک و نیشتمان بەردەوام دەبین.
هەروەها بانگەوازییان ڕاگەیاندووە، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی ڕۆژئاوا ژنان لە هۆنینەوەی قژیان بە کەزی بەشدار بن، وەک بەگژداچوونەوەی چاوی شەمشەمە کوێرەکان.




