ئەنجومەنی سەردەشت ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە

لە سەردەشتی چیای شنگال بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کراو ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە و بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا لە دژی گەمارۆ و هێرشەکان سڵاوی لێکرا.

ئەنجومەنی سەردەشت ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە

شنگال 

 

ئەنجومەنی سەردەشت لە چیای شنگال بە راگەیاندراوێک پێشوازی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کردم ئەو لێدوانە لە سەردەشت لەلایەن دایە کنێ دراو تێیدا ژنانی ئێزدی و پێکهاتەی ئێزدی جارێکی دیکە ئیرادەی خۆیان بۆ بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشان دا و بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا ڕاوەستاون.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

لە سەردەشتی چیاکانی شنگالەوە ئێمەی ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگە سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی خۆڕاگرمان لە ڕۆژئاوا دەکەین، وەک کۆمەڵگەی ئێزدی تا دوا دڵۆپی خوێنمان بەدوای گەلەکەمان لە ڕۆژئاوادا دەڕۆین، سڵاو لە گەلەکەمان دەکەین کە ئەمڕۆ تینوو و برسی و لە سەرمادا بەرخۆدێرن، لە هەمانکاتدا سڵاو لەو شەڕڤانانە دەکەین کە لە بەرەکانی پێشەوە شەڕ دەکەن و گیانی خۆیان دەبەخشن. هەروەها سەری خۆمان بۆ هەموو شەهیدان لە کەسایەتی هەڤاڵ زیاد و هەڤاڵ دەنیز دادەنوێنین.

 

لە هەر شوێنێک بێت با ببێت ئەو کەسانەی مرۆڤایەتی دەپارێزن سەردەکەون. هەروەها ڕێبەرێتی بە بیرو فەلسەفەی مرۆڤایەتی دەپارێزێت و مرۆڤایەتی لە شێوەی ئەو بەرخۆدانەدا سەردەکەوێت کە لە ڕۆژئاوا پەرەی سەندووە، فەرمانەکانی ئەمڕۆ بە ئامانجی کورد و ئێزیدییە و دەڵێن هەرکەسێک کورد بێت یان ئێزدییە بیکوژن. نە ئێزدییەکان و نە کورد سەر بۆ ئەو عەقڵە دڕندەیە و هێرشەکانیان دانانەوێنن، ئێمە لێرەدا دەڵێین ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی تا کۆتایی شوێن خەڵکی کۆبانێ و حەلەب و عەفرین دەکەوین و هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ گەلی ڕۆژئاوای خۆمان دەیکەین.

 

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی “بژی بیری ڕێبەر”، “بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا”، “ژن، ژیان، ئازادی” کۆتایی هات.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.