ژنانی چالاکوان: ژنان بەیەکگرتوویی ڕۆڵ و پێشەنگایەتی خۆیان دەتوانن ڕێگری لەئەقڵیەتی پیاوسالاری بکەن
ژنانی چالاکوان بە گرنگیەوە ئاماژە بەو سیمپزیۆمە دەکەن کە دوێنێ بەناونێشانی "جیۆپۆلۆتیکی کوردستان و دۆخی ژنان" بەڕێوەچوو، تێدا تیشک خرایەسەر تێکۆشانی ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان و پرسی دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
سلێمانی
دوێنێ لە سینەما سالمی شاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێک بە ناونیشانی "جیۆپۆلۆتیکی کوردستان و دۆخی ژنان” بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ڕێپاک و ڕێکخراوی ئازادبوون بەڕێوەچوو، ژنانی چالاکوان و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان تیشکیان خستە سەر چالاکییەکە و ڕۆڵ و پێشەنگایەتی ژنان.
گەشەدارا حەفید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادبوون وتی: ئامانج لەم چالاکیە باردۆخی ژن لەچوار پارچەیی کوردستان باس دەکەین خۆیی سیمپۆزمەکە بەناوی ''ژن و پۆلێتیکە'' واتا دۆخی ژن لەو چوارچێوە جوگرافیایەیی کەدەسەڵاتی سیاسی بەڕێوەی دەبات، ئەو پەیوەندیە چۆنە لەنێوانیاندا دۆخی ژن لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری چۆنە، کۆبوونەوەی هەرچوارپارچە پەیامێکە کە کورد یەکە، کولتوور و خەمی هاوبەشی یەکە، لەهەر چوار پارچەیی لەرووی سیاسی ئیمە دابەش کراوین چ لەرووی کۆمەلایەتیشەوە پێکهاتەیی کۆمەڵگەکەمان نزیکن لەیەکەوە، بۆیە دەکریت چارەسەرەکان بەیەکەوە بدۆزینەوە لەسەر ئاستی خەباتی ژن و فیمینزم پێویستە پڕۆژەیی هاوبەشمان هەبێت لەسەر ئاستی نەتەوەییش پێویستە پڕۆژەیی هاوبەشمان هەبێت.
هەروەها شەیدا مەعروف، چالاکوان وتی: کۆبوونەوەی ئەو دەنگانەی ژنان لەناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە هاتوون ئەمە کاریگەری زۆرباشی دەبێت لەناوچەکەدا، هەمیشە سلیمانی پێشانگایەتی ئەوەی کردووە کەژنان و دەنگەکانی کۆکردۆتەوە ئەمەش گەیاندنی ئەو پەیامەیە ئێمەی ژن لەهەر کوێیەک بین خۆمان بڕیاردەرین ژنان هەمیشە یەکگرتوون و یەکڕیز بووین، ئێمەی ژنان دەمانەوێت پیکەوەیی خۆمان بۆ جیهان بسەلـمێنین، دەستپێکی هەموو کارەکانی ژنان بەدروشمی "ژن ژیان ئازادی" دەست پێدەکات و بۆتە دروشمێکی جیهانی ئێمە بۆ خزمەتی ئازاد دروست بووین، دەکرێت ژنان رووبکەنەوە ئەو پێگەیەیی لە پێگەیەوە خەباتی خۆیان بەردەوامی بکەن و ئازادی رادەربڕینیان هەبێت، بە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” ژنان توانیویانە پێشەنگایەتیی ئەم قۆناغە بکەن و فەلسەفەکەیان کاریگەریی قووڵی لەسەر ژنانی وڵاتانی داگیرکراو دروستکردووە، ئەمڕۆ ژنان بە تەنیا لە دژی ڕژێمێکی ناوخۆیی شەڕ ناکەن، بەڵکو لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تونددان لە دژی هێزە هەژموونخوازە جیهانییەکان کە بەرژەوەندیی ئابووری کۆیان دەکاتەوە.
بێخاڵ سابیر، چالاکوان وتی: کوردستان بەدۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت پێوستمان بەم دانیشتن وگفتوگۆیانە هەیە تا ژنان بەیەکگرتوویی ڕۆڵ و پێشەنگایەتی خۆیان بگێڕن بۆ هەڵشاندنەوە دژی ئەقڵیەتی پیاوسالاری، پێویستە ژنان یەکدەنگ بن بە پێنووسەکانیان لەهەرچوار بەشی کوردستان گۆڕانکاری بەدەستبهێنن.