ژنان لەو ناوچەیەی کە فاتمە ئاکدەنیزی لێ کوژرا، چالاکییان کرد
ژنانی ئیستەنبوڵ، لەو ناوچەیەی کە فاتمە ئاکدەنیزی تێدا کوژرا، چالاکیان کردو رایانگەیاند، ئەوان بە دوای ئەو کەیسەدا دێن و سیاسەتی تاکڕەوانەی پیاو، دوژمنی ژن، هۆمۆفۆبیک و سیاسەتەکانی مارکسیزم هەموو رۆژێک ژنان دەکەنە ئامانج.
ئیستەنبوڵ
لە گەڕەکێکی مەیدانی ئەیوب گوزەلتەپە لە شاری ئیستەنبوڵ، ژنێک بە ناوی فاتمە ئاکدەنیز لەلایەن هاوسەرەکەی تێکین ئاکدەنیزەوە کوژرا، تۆڕی پشتیوانی نوورتەپە گوزەلتەپە لەو شوێنەی فاتمە ئاکدەنیزی لێ کوژرا، چالاکییان کردو وتیان: "یاسا جێبەجێبکەن، کوشتارەکان بوەستێنن، ئێمە سەبرمان نەماوە، ئەگەر کەسێکی تر کەم بێتەوە "، لە چالاکییەکەدا نوێنەری هەدەپەی ئیستەنبوڵ زولەیها گولوم و چەندین ژن بەشدار بوون.
"لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم ١٨٠ ژن کوژراون"
لە لێدوانەکەدا هاتووە، پیاوان لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم ١٨٠ ژنیان کوشتوە، کە زۆرینەیان مردنەکانیان گومانی لەسەرە، "حکومەتی دەسەڵاتداری پیاو سالاری، داگیرکەر، هۆمۆفۆبیو مارکسیستەکان هەموو ڕۆژێک ژیانمان بە ئامانج دەگرێت"، لە لێدوانەکەدا قسەکانی وەزیری ناوخۆ بەبیرهێنرایەوە کە وتبوی:"کۆمەڵکوژی ژنان کەم بووەتەوە و هیچ کوشتنێکی ناڕوون لە بەردەستدا نییە" لەوبارەیەوە ژنانی ئەستەنبوڵ دەڵێن: "وەزیری ناوخۆ درۆ دەکات کوشتن، توندوتیژی، گەندەڵی بەشێکە لە سیستەمە پیسەکەی تۆ".
"بکوژەکان ئازاد کران"
لە لێدوانەکەدا هاتووە، هەموو ئەو ژنانەی لە تورکیا دەژین هەموو ساتێک ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەڕەشە دەبنەوە و ڕاشیانگەیاند، ژنان لە هەر بەشێکی کۆمەڵگەوە دەیانەوێت لە بەرانبەر تووندوتیژیی پیاوان بەرگری لە خۆیان بکەن، لە کاتێکدا ک توندوتیژی و کوشتن بە پێی یاسای لەسێدارەدان کە بە پاندیمالیزم دەرکراوە، بەڵام بکوژەکان ئازاد دەکرێن.
چالاکییەکە بە دروشمی "فاتمە ئاکدەنیز ڕاپەڕینی ئێمەیە" کۆتایی پێهات.