ژمارەیەک هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هێرشی موشەک گیانیان لەدەستداو برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکان لە پارێزگای ئازەربیجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لە شاری ورمێ ڕاگەیاند.

ژمارەیەک هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هێرشی موشەک گیانیان لەدەستداو برینداربوون

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ حامید سەفەری، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی قەیرانەکان لەپارێزگای ئازەربیجان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی موشەکیی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچەی ” شەقامی شەهریاری” لەشاری ورمێ ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون و لەهەمان کاتیشدا بەهۆی هێرشەکەوە چوار خانوو بەتەواوەتی وێران بوون.

 

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی قەیرانەکان هەر بەهۆی هێرشەکەوە تەزووی کارەبای چەند گەڕەکێک بچڕاوەو دواتر چارەسەری کێشەکە کراوە.