یوسرا فراوس خەڵاتی ژنانی ئانا کلاین وەردەگرێت

سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی ژنانی دیموکرات یوسرا فراوس ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی کانوونی یەکەم خەڵاتی ژنانی ئانا کلین ساڵی ٢٠٢٢ی وەک پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان وەرگرت.

یوسرا فراوس خەڵاتی ژنانی ئانا کلاین وەردەگرێت

سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی ژنانی دیموکرات یوسرا فراوس ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی کانوونی یەکەم خەڵاتی ژنانی ئانا کلین ساڵی ٢٠٢٢ی وەک پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان وەرگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

خەڵاتی ژنانی ئان کلاین لە دامەزراوەی هاینریش پاوڵ لە هەر شوێنێکی جیهان بە ژنانی پابەند بە دیموکراسی جێندەر دەبەخشرێت، کە ناوی پارێزەری ئەڵمانی و سیناتۆر ئان کلاین بوو.

 

یوسرا فراوس لە ساڵی ١٩٩٩زوو چووە پاڵ هێزە فێمینیستییە پێشکەوتنخوازەکانی تونس ئەو بۆ ئەوەی ببێتە داکۆکیکارێک بۆ ژنانی هەژار و لاواز و قوربانیانی توندوتیژی و دەڵێت: " یەکسانی جێندەری تەواو و کاریگەر بژاردەیەک نییە، بەڵکو ئامانجێکە کە پێویستە هەموو کۆمەڵگا کار بۆ بەدیهێنانی بکات".

 

لەمێژە بەر لەشۆڕش بەشداری لەخەباتی یەکسانی یاسایی نێوان ژنان و پیاوان لەکاتی شۆڕش و دوای ڕاپەڕیندا کردووەوە داکۆکیکەری سەرسەختی کەرامەتی مرۆڤە لەئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.

 

وەک یەکەم ژنی تونس یوسرا فراوس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نووسینگەی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤە.

 

لەچاوپێکەوتنێکی پێشتری ئاژانسەکەماندا وتی پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن لەمافی ژنان لەباوەڕی ئەوەوە دێت کە بەجیا بەدوای گۆڕینی واقیعی سەختی ژنان لەتونس و ناوچەکە بەگشتی و جەخت لەسەر گرنگی پێدانی دەنگ بەژنە لاوازەکان و هاوکاریکردنیان بۆ بەدەستهێنانی عەدالەتی و ئازادی دەکاتەوە.