مەدالیای ڕێزلێنان بە ڕوناک هەورامی بەخشرا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئەمریکی لە ئەریزۆنا وەک یەکەم ژنی خاوەن پرۆژەی سەربەخۆ مەداڵیای ڕێزلێنانی به‌خشیه ڕوناك حسێن هه‌ورامی.

هەڵەبجە
ڕوناك حسێن هه‌ورامی یه‌كه‌م ژنه له هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان كه بیرۆكه‌ی كار كردنی سه‌ربه‌خۆی بۆ دروست بووە، کە دروستکردنی خواردنگه‌یه‌ك بوو له‌گونده‌كه‌ی خۆی به ناوی نشینگه ژه‌مێك له خه‌رپانی.
ڕوناك باس له‌وه ده‌كات لەگەڵ هاوژینەکەی تونایان خواردنگه‌یه‌ك دروست بكات کە خۆی وه‌ستای دروستكردنی خواردنەکانی وەک كه‌باب و خواردنە كورردهواریهكان بووه، ڕاشیگەیاند خۆشحاله كه توانیویه‌تی هه‌لی كار بۆ زیاتر له بیست كارمه‌ند بڕه‌خسێنیت.
ڕوناك هه‌ورامی له پاش كۆچی دوای هاوسه‌ره‌كه‌ی خواردنگه‌كه‌ی خه‌رپانی به‌جێ ده‌هێڵێت بۆ كچه‌كه‌ی و خۆی خوادنگه له‌ناحیه‌ی بیاره ده‌كاته‌وه و له خزمه‌ت میوانه‌كانیدا دەبێت.
ڕوناك خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانه‌و كۆتا خه‌ڵاتیشی وەک یەکەم ژنی خاوەن كاری سەربەخۆ لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئەمریکی لە ئەریزۆنا وەرگرت.
ئاژانسی نوژنها پێشتر لەگەڵ کچەکەی ڕوناک حسێن هەورامی دۆسیەیەکی ئاماەدەکردووە کە لە ئێستادا خواردنگەی خەرپانێ بەڕێوەدەبات کە لە لایەن دایکییەوە بۆی بەجێهێڵدراوە.
لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن بینەری دۆسیەکە بن
ڕێژوان، بووە بە جێگرەوەی دایکی لە بەڕێوەبردنی خواردنگەکەیاندا - JINHAGENCY-SO (jinhaagency.com)