ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسداران بە مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگایەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا نۆ پێشمەرگەی کۆمەڵەکە شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون.
بۆردوومانەکە لە ناوەندی سەرەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان بووە و پێشمەرگەکان کاتێک لە ئەرکدا بوون بە شەش مووشەک هێرش کراوەتە سەریان.
هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هەشت درۆن هەولێریش بۆردوومان کرا، زیانی گیانی نەبووە و هێرشەکان تێکشکێندراون.




