پڕۆژە بۆ ژنان و لاوان لە شاری وان؛ دانیشتووان داوای پەرتوکخانە و پارکی زیاتر دەکەن

لە کاتێکدا شارەوانی تازە هەڵبژێردراوی (ئیپکیۆلو) کە دوای کۆتایی هاتنی قەیومی حکومەت کۆنترۆڵی خۆی وەرگرتەوە، پێداچوونەوەی بە کار و پڕۆژەکانی خۆیدا کرد لە بوارەکانی ژنان و گەنجان، هاوڵاتیان داوای دامەزراندنی زیاتری پارکی گشتی و پەرتوکخانە دەکەن.

مەميهان هیلبين زەيدان

 

وان-شارەوانی تاریک ئارموش (ئیپکیۆلو) لە باکووری کوردستان دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی ئەمینداری دیاریکراو لەلایەن حکومەتەوە کرد، گواسترایەوە بۆ بەڕێوبەری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ”DEM”، لە ژێر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دەستی بە کارکردن کرد، سەرەڕای کۆبوونەوەی قەرزی سەردەمی ئەمیندار، دانانی ئەمیندارێک بۆ شارەوانی میترۆپۆلیتانی وان لە ساڵی ٢٠٢٥، شارەوانی بەردەوامە لە کار و پڕۆژەکانی.

 

ئۆزنور ئێڤین، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە ڕێگای ئارموش باسی لەو کارانە کرد کە لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا لە بوارەکانی ژنان و گەنجان بە ئەنجام گەیشتوون و وتی: ژن لە پێشینەی کارەکان بوون، ئێمە لە پرۆژەی باخچەی شار بۆ ژنان دەستمان پێکرد، چونکە سیستەمی پیاوسالاری ژنانی لە خاک دوور دەخستەوە و لەناو ماڵەکانیاندا قەتیسیان دەکردن، کاتێک بەڕێوبەری شارەوانیمان گرتە ئەستۆ، یەکەمایەتیمان بە گواستنەوەی ژنان بوو لە ماڵەوە بۆ شوێنە گشتیەکان، بۆیە ئێمە یەکەمایەتیمان بەم پڕۆژەیە دا.

 

وتی: یەکەم باخچەمان لە گەڕەکی خاتوونیە دامەزراند، کە ئێستا دە ژن لەوێ کاردەکەن، ئێمە فیدباکێکی ئەرێنیمان وەرگرتووە، هەروەها کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان لە گەڕەکەکاندا دەکەین بۆ گوێگرتن لە پێداویستییەکانیان، ساڵانە دەست بە پڕۆژەیەکی نوێی باخچە دەکەین، لە ئێستادا، سێ باخچەی شارستانی ژنان هەیە کە لەلایەن شارەوانییەوە بەڕێوەدەبرێن، بە نزیکەی ٢٠٠ ژن کاردەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو باخچەیو کە لە گەڕەکی خاتوونیە کرایەوە، تایبەتە بەو ژنانەی بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوون، هەروەها ئەو ژنانەی لەوێ کاردەکەن خەڵکی ئەفغانستان و ئێرانن، وتی: ژن و منداڵان ئەوانەن کە قورسترین باجی شەڕەکان دەدەن، بەھۆی ئەمەوە و بەھۆی بەردەوامی شەڕەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە ئێران، جگە لە شەپۆلەکانی کۆچکردن بۆ وان، پێویستیمان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی لەو شێوەیە بینی، دە ژنی پەنابەر داواکارییان پێشکەش کرد، بۆیە ئەم باخچەمان بۆ ئەوان تەرخان کرد.

 

ناوەندەکانی هاوپشتی ژنان

ئۆزنور ئێڤین ڕوونیشیکردەوە، شارەوانی چەند دەستپێشخەرییەکی گرتووەتە ئەستۆ بۆ یارمەتیدانی ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی بوون بۆ ئەوەی ژینگە توندوتیژەکان بەجێبهێڵن و ڕێگری لە گەڕانەوەیان بکەن، هەروەها یەکەم ناوەندی هاودەنگی کە دوای کۆتاییهاتنی ئەمینداری حکومەت دامەزراوە، ناوەندی هاوپشتی ژنانی چەلیکزی بووە.

 

دووپاتی کردەوە، ئێمە ئەم سەنتەرە هاوپشتییەمان کردەوە بۆ ئەوەی هاوکاری ئەو ژنانە بکەین کە تووشی توندوتیژی یان هەر جۆرە فشارێکی کۆمەڵایەتی دەبن، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی سەنتەرەکە، پرۆتۆکۆڵی هاوکاریمان لەگەڵ سەندیکای پارێزەران واژۆکرد بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی یاسایی و دادوەری، بۆ ئەو ژنانەی بەرکەوتەی توندوتیژی بوون، شارەوانیمان پابەندە بە هەموو ئەو ڕێککەوتنانەی کە بەرگری لە مافەکانی ژنان دەکەن، هەروەها بڕیارە پەیوەندیدارەکانمان لە ئەنجومەنی شارەوانی پەسەندکردووە.

 

پڕۆژەکان بەپێی خواستی ژنان دیاری دەکرێن

ئاماژەی بەوەدا، کە شارەوانی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پێنج سەنتەری ژنان و یەک پەرتوکخانەی ژنانی کردۆتەوە، ئەو سەنتەرانە کەشی بەرهەمهێنانی هونەری و مەشقی کارامەیی دەڕەخسێنن کە دەتوانن بەشداربن لە سەربەخۆیی ئابووری ژنان، هەروەها ئامانجی سەرەکی بریتییە لە دابینکردنی ژینگەیەک کە ژنان بەهێزتر بکات بۆ ئەوەی ئازادانەتر لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا خۆیان دەرببڕن، ئەمە جگە لەوەی یارمەتیان بدات بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری.

 

هۆڵێکی وەرزشی لە هەموو گەڕەکێکدا

ڕوونیشیکردەوە، کە شارەوانی دەستپێشخەری جیاوزی لە کەرتی وەرزشدا جێبەجێکردووە، لەوانە کردنەوەی هۆڵی وەرزشی تەنها بۆ ژنان لەناو توانای شارەوانیدا، وتی: فیدباکێکی ئەرێنیمان لەو ژنانە وەرگرتووە کە ئەم هۆڵە وەرزشیانە بەکاردەهێنن، پڕۆژەیەکمان هەیە بۆ دامەزراندنی هۆڵی وەرزشی ژنان لە هەموو گەڕەکێکدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ٢٤٠٠ ژن سوودمەند بوون لەو هۆڵە وەرزشیانە، هەروەها دوو سەنتەری وەرزشی بۆ منداڵان دامەزراون، کە ٣٥٠ منداڵ سوودمەند بوو، هەروەها خزمەتگوزاری وەرزشکردن لە ماڵەوە پێشکەش بە نەخۆشەکان و ئەو کەسانە دەکەین کە پێویستیان بە چاودێری هەیە یان ناتوانن بە هۆکاری جیاواز لە ماڵەکانیان دەربچن، ڕاهێنەرەکانمان سەردانی ماڵەکان دەکەن بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو کەسانە بدەن بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانی پێویست، لە ئێستادا ١٢٠ کەس سوودمەندن لەم خزمەتگوزارییە.

 

پەرتوکخانەکان، سەنتەری خوێندن، ڕێڕەوێکی وەرزشی

ئاماژەی بە کردنەوەی چەندین سەنتەری خوێندن و پەرتوکخانە کرد بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندکاران، ئەمە جگە لە دروستکردنی ڕێڕەوێکی وەرزشی بۆ گەنجان، کە زیاتر لە ٤٠٠ گەنج سوودمەند دەبێت بەبێ بەرامبەر، وتی: یاریگای خلیسکانی سەر سەهۆڵ لە خزمەتگوزاری دەرچووبوو و پێویستی بە چاککردنەوە هەبوو، بۆیە نۆژەنمان کردەوە و کردەوە، ئێستا ساڵانە دەتوانێت نزیکەی ١٠ هەزار کەس سوودمەند بێت، هەروەها ٨٩٠ گەنجمان لە مەلەکردندا ڕاهێنا وەک بەشێک لە دەستپێشخەریی ”نابێت کەس نەتوانێت مەلە بکات”، جگە لەوەش لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، هەفتانە فێستیڤاڵی منداڵان لە گەڕەکێکی جیاوازدا سازدەکەین، کە یاری و چالاکیی جێاوازی تێدا نمایش دەکرێت.

 

هاوڵاتییان چی دەڵێن لەسەر کارەکانی شارەوانی؟

لە کاتێکدا شارەوانی پڕۆژەکانی بە ئامانجی ژنان و گەنجان نمایش دەکرد، پەیامنێرەکەمان چووە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی پرسیار لە ژنان بکات سەبارەت بە داواکاریەکانیان لە شارەوانی شەقامی ئارموش و بۆچوونەکانیان لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن.

خوێندکار ئیرەم ئیرماک کاشتاش ئاماژەی بەوەشکردووە، سوودمەندە لەو پەرتوکخانەیەی کە شارەوانی بۆ قوتابیانی کردووەتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بگاتە ئەوێ ناچارە هاتوچۆی گشتی بەکاربهێنێت، هەروەها پاسەکان زۆر قەرەباڵغن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی گشتی زۆر قەرەباڵغە و دەتوانرا زیادبکرێت، ستایشی ئەو چالاکییانەی کرد کە لە پەرتوکخانەکەدا ئەنجامدەدرێن و ڕێبازی مامۆستایان، هەروەها تاقیکردنەوەی مەشقکردن ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات بۆ دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکانیان، تاکە کێشە قەرەباڵغییەکی زۆرە لەناو پەرتوکخانەکەدا، ئەگەر پەرتوکخانەیەکی گەورەتر هەبوایە، دەکرا خوێندکاری زیاتر سوودی لێ وەربگرێت.

 

"کەشی سەوز بەس نییە"

بەڵام ئیلیسو دەمیر هەستی کرد قەبارەی باخچەکە بەسە، بەڵام ئاسانکارییەکانی بەپێی پێویست نەبوون، وتی: گۆڕەپانی یاری منداڵان و یاریگای خلیسکێنە هەیە، بەڵام هیچ شوێنێکی دیکە نییە بۆ ئەوەی منداڵان یاری بکەن، بۆ نموونە دەتوانرێت یاریگای تۆپی پێ دروست بکرێت، کاتێکی زۆری دەوێت تا دەگەمە ئێرە، بۆ بەکارهێنانی پەرتوکخانەکە، دەبێت زۆر زوو لە خەو هەڵسم، تەنانەت ئەو کاتەش، ناتوانم شوێنێک بدۆزمەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوم دەخەمە لیستی چاوەڕوانییەکان و چەند کاتژمێرێک چاوەڕێ دەکەم، بەڵێ پەرتوکخانە زۆرە، بەڵام بەشی ئەوە ناکات، ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن خوێندکار تاقیکردنەوەی وەرگرتنی زانکۆیان ئەنجامداوە، منیش خوێندکارم، پێویستم بە شوێنێکە بۆ خوێندن، ئەگەر پەرتوکخانەیەک لە نزیک ماڵەکەم هەبوایە، ئەوا بەکارمدەهێنا، بۆیە پێویستە ژمارەی سەنتەری خوێندن و پەرتوکخانەکان زیادبکرێت.

 

"کەشی سەوز بەس نییە"

شەهربان ئارمان وتی: دەبێت کاتژمێرێکی تەواو بەسەر ببات بۆ گەیشتن بە نزیکترین باخچەی گشتی چونکە باخچەیەک لە نزیک ماڵەکەی نییە، وتی: لە گەڕەکی حاجی بەکر دەژیم، ماڵەکەم زۆر دوورە لێرەوە، ئەمە نزیکترین باخچەیە کە دەتوانم لەگەڵ هاوڕێکەم بچمە ئەوێ، کاتژمێرێکی تەواوم پێچوو تا گەیشتمە ئێرە، لەکاتێکدا، هاوڕێکەم تەنها بیست خولەکی پێچوو، بۆیە بەڕاستی ناتوانم پارکەکە بە باشی بەکاربهێنم، پێویستە شوێنی سەوزایی زیاتر و باخچە دروست بکرێت لە گەڕەکەکاندا، لە گەڕەکەکەمدا، یەک شوێنی سەوزایی گونجاو نییە بۆ ئەوەی دابنیشن، نە باخچەیەک کە منداڵان بتوانن یاری تێدا بکەن، هەرچەندە زەوییەکی چۆڵی زۆری لێیە کە دەتوانرێت پەرەی پێبدرێت.

 

"پشتیوانی لە چالاکییە هونەریەکان"

گامزە چەکیرجی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەنتەرە خوێندن و پەرتوکخانانەی کە بۆ خوێندکاران دیاریکراون، هێشتا بەس نین، وتی: ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر زۆر لە خوێندکاران دێنە ئێرە، زۆربەمان ناتوانین شوێنێک بدۆزینەوە، دەبێت ناوەکانمان تۆمار بکەین و لە ڕیزدا چاوەڕێ بین، پەرتوکخانەی ئێرە بچووکە، تەنانەت ئەگەر زوو بێین، کورسی بەتاڵیش نادۆزینەوە، لە ڕۆژانی پشوودا، دەبێت زوو لە خەو هەڵسێنم تەنها بۆ ئەوەی بتوانم بخوێنم، هەمیشە بە نیگەرانییەوە دەگەم بە نەدۆزینەوەی شوێنێک، داوای زیادکردنی توانای سەنتەرەکانی خوێندن دەکەم، هەروەها باوەڕم وایە کە زیاتر گرنگی پێبدرێت، هەروەها پێویستە گرنگی بدرێت بە چالاکییە هونەریەکان و پشتگیریان بۆ بکرێت.