یەپەژە: لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی بە شێوەیەکی سیستماتیک بەها مرۆییەکان و یەکگرتوویی گەلانی سووریا دەکەنە ئامانج دەوەستینەوە
یەپەژە وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی کۆمەڵگەی دروزی ئەنجامدراون کە بەشێکی گرنگی سووریا پێکدەهێنن، داوای لە ژنان کرد کە خۆپاراستنوەک بنەمایەکی بنەڕەتی بگرنەبەر، بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی مافەکانیان و مافی هەموو گەلان.

ناوەندی هەواڵ
گوندەکانی دیمەشق شایەتحاڵی هێرشەکان بوون کە پێکهاتەی دورزیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا، شەڕ و ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان گروپە چەکدارەکانی سەر بە هەتەشە و گروپەکانی کۆمەڵگەی دورزی ڕوویدا.
فەرماندەیی گشتی یەپەژە سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کۆمەڵگەی دروزی لە جەرامانا و ئەشرەفیە سەحنایە لە گوندەکانی دیمەشق، لە شاری سوەیدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کاتێک سەیری پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا دەکەین، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەتەشە دەسەڵاتی لە ڕژێمی سووریادا گرت، دەبینین ململانێکان لە سووریا پەرەی سەندووە و گۆڕاون بۆ ئاژاوەیەکی بەربڵاو، ئەم ڕژێمە جیهادییە، بە ئایدۆلۆژیاکەیەوە، کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی دژی گەلەکەمان لە کەناراوەکانی سووریا ئەنجامداوە، ئەمڕۆ دەبینین ئەم ڕژێمە هێرش دەکاتە سەر دورزەکەمان. کەسانێک کە هەمان دڕندەیییان هەیە.
"دیموکراتیک لە ڕێگەی پێکەوەژیانەوە بەدەست دێت"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "گەلی دروزی ئێمەش وەک هەموو مەزهەبە کۆنەکانی سووریا، لە مێژە خەباتیان بۆ سەربەخۆیی خۆیان کردووە، بەڵام ئێستا هەتەشە بە ئایدۆلۆژیا باڵادەستەکەیەوە، بە هاندانی ململانێ و گرژیی تایفی لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا هەوڵدەدات گەلانی کۆن وەک عەلەوییەکان و دروزەکان ملکەچ بکات، ڕژێمی دیمەشق هەوڵدەدات ئەو ململانێیانە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی دابەشبوون و کۆنترۆڵکردن بەکار بێنێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونی کردووەتەوە کە پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە سووریا دەرخەری ئەو مەترسییەن کە ئەم بیروبۆچوونە جیهادییە بۆ سەر دانیشتووان بەتایبەت ژنان دروستی دەکات، لەبەر ئەوەی ڕژێم فرەچەشنی گەلان و ئایینەکان قبوڵ ناکات، ناتوانێ مۆدێلێک بێت بۆ ڕژێمی سووریا بە گشتی، جەختیشی لەوە کردەوە کە لە سووریادا چەندین پێکهاتە و مەزهەب و نەتەوەی جیاواز پێکەوە دەژین و ئەم فرەچەشنییە نابێت ببێتە هۆی بەرکەوتنی هاوڵاتیانی وڵاتانی جیاواز بە جینۆساید، سووریا ماوەیەکی زۆرە لە شەڕدایە، هاوڵاتیانی ناوچەکەش لە شەڕ بێزارن، بۆیە هەموو گەلێک دەیەوێت بە ئازادی لەسەر خاکەکەی پێکەوە بژین، بەڵام ئایدۆلۆژیای جیهادی قبوڵ ناکات، لە هیچ بارودۆخێکدا، مۆزایکی گەلانی سووریا، کە ڕێگری لە دووبارە بونیادنانەوەی سووریایەکی دیموکراتی دەکات، چونکە دیموکراتی ناتوانرێت بەهۆی بیروبۆچوونی پیاوی دەسەڵاتدارەوە بنیات بنرێت، مۆدێلێک بۆ داهاتووی لە سووریا کە ناتوانرێت ڕەخنەی لێ بگیرێت، مۆدێلی دەوڵەتی دیموکراتیکە لە سایەی ئەم مۆدێلە، ڕاستی ناوچەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتووەتە ئاستێک کە هەموو گەلان بتوانن ناسنامەی خۆیان پێناسە بکەن و بە پێی ڕاستی گەلەکەیان بە ئازادی بژین.
کۆمەڵگەی دروزی بەشێکی گرنگی پێکهاتەی سووریایە
یەپەژە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو کۆمەڵکوژی و تاوانکاریانەی لە دژی کۆمەڵگەی دروزی ئەنجامدراون کە بەشێکی گرنگی پەیکەری سووریا پێکدەهێنن، تاوانبار کرد، وتیان: ئێمە هەمیشە لە بەرامبەر هەموو هێرشە تیرۆریستییە سیستماتیکییەکان کە بەها مرۆییەکان دەکەنە ئامانج دەوەستینەوە، بەتایبەتی یەکگرتوویی کۆمەڵگەی سووریا، بە چەقبەستوویی دەمێنینەوە، بەرگریی سروشتی گەرەنتی بنەڕەتی، تاکە گەرەنتییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتی، وەک ژنان بەتەنها دەتوانین ئەم قۆناغە هەستیارە لە سووریادا بەڕێوەببەین و ناوچەکە بەرەو ئاسایش و سەقامگیری ببەین، ئێمە دەتوانین سووریایەکی دیموکراتی و پارێزراو بنیات بنێین لە ڕێگەی ژیری ئەخلاقی و جوانی ئەو ژنانەی کە لە دژی بیروبۆچوونی پیاوسالاری توند تێدەکۆشن.
"تاکە چارەسەر بۆ سووریا بونیادنانی ژیانێکی هاوبەشە"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هەموو گەلان و بەتایبەت ژنان کراوە، بەرگریکردن لە خۆیان کە مافێکی سروشتی و ڕەوایە، وەک بنەمایەک بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی مافەکانیان و مافی هەموو گەلان بگرنەبەر، پێویستە هەموو ژنان لە ناوچەکە و جیهان بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان لە ئەستۆ بگرن، پێکەوە دەبێت ئاستی تێکۆشان بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی و ڕێکخستن بەرز بکەینەوە، ئێمە بڕیارمانداوە لە ڕێگەی خەبات و بیروبۆچوونی ساغەوە ژیانێکی ئازاد بنیات بنێین، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە تاکە چارەسەر بۆ سووریا و بنیاتنانی ژیانێکی هاوبەشە لەگەڵ بیروبۆچوونی ژنانەی ڕێکخراو، تۆڵەسەندنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی گەلی سووریا ئەنجامدراون، گەورەترین وەڵامە، بەشداریکردن لە خۆپاراستن ڕەوایە بە بیرکردنەوەیەکی ڕێکخراو و گەیشتن بە سووریایەکی دیموکراتیک کە هەموو ژنان و گەلان بە شێوەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیانە لە باوەش بگرێت.