ناوەندی هەواڵ
کایا کاڵاس، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هەموو چالاکییە سەربازییەکان لە سووریا کرد.
لە ڕاگەیاندراوێکدا لە ١٩ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند: ئاگربەستی نێوان دەسەڵاتدارانی ڕاگوزاری سووریا و هەسەدە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی وڵاتەکە نەکەوێتە ناو ئاژاوەگێڕییەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە پێویستە بە تەواوی ڕێز لە پابەندبوونەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندن بگیرێت و "دەبێت هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزرێن."
دووپاتی کردەوە، ئامانجی یەکێتی ئەوروپا وەک گواستنەوەیەکی سیاسی ڕاستەقینە و گشتگیر لە سووریادا دەمێنێتەوە، هەروەها بەدیهێنانی ئەم ئامانجە پێویستی بە یەکخستنی دامەزراوە سەربازی و ئاسایش و مەدەنییەکان هەیە لەناو پێکهاتە یەکگرتووەکانی دەوڵەتدا، لەگەڵ بەشداریکردنی سیاسی و ناوخۆیی واتادار و کاریگەر، پاراستنی تەواوی مافەکانی کورد گرنگییەکی سەرەکیی هەیە.
کایا کاڵاس لە کۆتاییدا، وتی: پێویستی پابەندبوون بە چارەسەرە سیاسییەکانە کە مسۆگەری سەقامگیری بەردەوام و یەکگرتوویی سووریا بکەن.




