"شەقام چۆڵ ناکەین و کوردستان یەک دەنگە بۆ ڕۆژئاوای نیشتیمان"

لە سلێمانی خۆپیشاندانی پشتگیری بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامەو خەڵک بە ئامانجی پاڵپشتی بەرخۆدان و پاراستنی مافە نەتەوەییەکان لەسەر شەقامن.

"شەقام چۆڵ ناکەین و کوردستان یەک دەنگە بۆ ڕۆژئاوای نیشتیمان"

سلێمانی 


ئەمرۆ ٢١ی کانوونی دووەم، بۆ سێیەمین ڕۆژ رێپێوانی پاڵپشتی پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، خۆپیشتاندەران لە باخی گشتی  بەرەو شەقامی سالم ڕۆیشتن، بە وتنەوەی دروشم و وتارەکانیان یەک دەنگی گەلی کورد دووپات دەکەنەوە.

 

بەشداربووان وتیان: ئەم جوڵانە نیشانەی ئەوەیە کە شەقام هێشتا دەنگی خۆی هەیە و نەتەوەیەک کە یەکدەنگ بێت، ناتوانرێت بەپێچەوانەی خواستی خەڵک بچێت. هەروەها هەڵوێستەکان پشتگیرییان لە چارەسەری ئاشتیخوازانە و مافخوازانە کردووە و داوای کۆتایی هاتنی فشاری سەربازی و سیاسیان لەسەر ڕۆژئاوا کردووە.

 

چالاکوانان جەختیان لەوەکردەوە کە یەکگرتوویی نێوان باکوور، ڕۆژهەڵات، باشوور و ڕۆژئاوا هێزی سەرەکییە بۆ پاراستنی ماف و ناسنامەی نەتەوەیی، و ئەم دەنگە تا گەیشتن بە ئاشتی و دادپەروەری، لە شەقامدا دەمێنێتەوە.


سۆنیا جەمال، بەشداربووی خۆپیشاندانەکە وتی: هاوخەمی خۆم بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەرەبرم وهاتووین لێرە بۆ ئەوەی هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمانیان بۆ دەربرین،زۆر گرنگە گەنجان و ژنان بەشداری بکەن نەک تەنها پیاوان ئێمەش دەتوانین چیان پێویست بێت بۆیان بکەین.


ساڤیا محەمەد وتی: ئێمە دەجەنگین بۆ داهاتوومان بۆیە زۆر گرنگە کە گەنجان ژنان بەشداری بکەن وپاڵپشتی ڕۆژئاوا بکەن، ئینشاڵا ئەمە کۆتا شتە کە بەسەرمان دێت و کوردستان دەبینین بە دەوڵەت، ئێمە کراوین بە چوار بەشەوە بۆیە پێویستە یەکبگرین و یەک دەنگ بین داوا لە گەنجان دەکەم بێنە سەر شەقام چونکە کاریگەری زۆری هەیە و دەنگ و ڕەنگمان دەگاتە جیهان.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.