یەکە ئیدارییەکانی هەڵەبجە لە خەمی پاراستنی گەڕەکە کلتوری و شوێنەواریەکاندان

لە سەدانێکدا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵەبجە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە کۆبوونەوە، بە مەبەستی ڕێنمایی تایبەت بە پاراستنی شوێنەوار و گەڕەکە کەلەپورییەکان.

لە سەدانێکدا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵەبجە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە کۆبوونەوە، بە مەبەستی ڕێنمایی تایبەت بە پاراستنی شوێنەوار و گەڕەکە کەلەپورییەکان.

هەڵەبجە

 

بەمەبەستی پاراستنی شوێنەوار و گەڕەکە مێژوییەکانی سنوری پاریزگای هەڵەبجە و هەورامان، خەدیجە عەبدول ڕەحمان، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردانی سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی کرد.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ژنها، خەدیجە ئاماژەی بەوەدا بە مەبەستی مەرج و ڕینمایی تایبەت بە پاراستنی سیمای شوێنەوارە مێژوویی و کەلەپورییەکانی ناوەندی شاری هەڵەبجە و ناوچەی هەورامان سەردانی هەریەک لە کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و خێڵان عەبدول ڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجەمان کرد، تێیدا جەختمان لەسەر کارکردن بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان کردەوە کە ماوەی چەندین ساڵە پشتگوێ خراون

 

خەدیجە باسیشی لەوەکرد کە هەورامان ناوچەیەگی گرنگە و بە یەکێک لە شوێنەوارە کەلەپورییە جیهانیەکان لەلایەن یونسکۆوە تۆمار کراوە پێویستە کار بۆ پاراستنی بکرێت، لای خۆشیانەوە بەڕێزان سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە ئامادەییان دەربڕی بۆ کارکردن لەسەر ڕێنمایی و پلانەکان.

 

ت.پ