ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە – لە چوارچێوەی نزیکبوونەوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژی توندوتیژی لە دژی ژنان، وه‌لیدا بۆتی، ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی ئایین و باوەڕەکان تیشکی خستە سەر ئەو توندوتیژییەی کە بە ناوی ئایین و باوەڕەکاندا لە دژی ژنان پەیڕەو دەکرێت.
وه‌لیدا بۆتی ڕوونیکردەوە، کە ئایین بۆ یەکسانی، خۆشەویستی و دادپەروەری هاتوون، بەڵام هێزە دەسەڵاتدارەکان ئایین بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان و سەپاندنی هۆشیاریی سەدەرەستیی پیاو بەکار دەهێنن.
توندوتیژی بە ناوی ئایین بەسەر ژناندا دەسەپێنرێت
وەلیدا بۆتی ئاماژەی بەوەشکرد، کە یەکێک لە لایەنە گرنگەکانی تێکۆشانی ژنان، تێکۆشانی دژی هۆشیاریی ئایینپەرستییە کە لە سەر بنەمای تێڕوانینی دەسەڵاتی پیاوسالاریەوە ڕێکخراوە و بەکار هاتووە و وتی: بە درێژایی مێژوو، لە زۆر کۆمەڵگەدا ئایین و لێکدانەوە ئایینییەکان لە لایەن هێزە دەسەڵاتدارەکان و هۆشیاریی پیاوسالاریەوە سەردەستەوە وەک ئامرازێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ژنان بەکار هاتوون، لەم سیاسەتەدا، بە لێکدانەوەی ئایەت و نووسراوە ئایینییەکان لەگەڵ بەرژەوەندیی دەسەڵاتداران، ژن لە زۆر مافی بنەڕەتیی خۆی بێبەش کراوە و ڕۆژێکی سنووردار لە خێزان و کۆمەڵگەدا بۆی دیاری کراوە، ئەمەش تەنها لە سەپاندنی جلوبەرگ، سنووردارکردنی ئازادیی هاتنەدەرەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ژیانی تایبەتی ژناندا نەماوە، بەڵکو لە هەندێک کۆمەڵگەدا دەگاتە هاوسەرگیریی بە زۆر، هاوسەرگیری لە تەمەنێکی بچووکدا، توندوتیژیی ناوماڵ، کوشتن بیانووی شەرەفەوە و بەربەستکردنی مافەکانی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیش خۆی نیشان داوە.
وه‌لیدا بۆتی جەختی لەوە کردەوە، کە بە ناوی ئایین ژن ڕووبەڕووی تاوانبارکردنی دەنگی خۆی، ڕەنگی خۆی و جلوبەرگەکەی بووەوە و وتی: هەرچەندە لە ئێستادا مافی ژنان و یەکسانیی ڕەگەزی لە ئاستی نێونەتەوەییدا ناسراون، هێشتا چەند هێز و کۆمەڵەیەکی سیاسی و ئایینی بە بەکارهێنانی لێکدانەوە تەنگ و تاکلایەنەکانی ئایین، هەوڵ دەدەن هۆشیاریی دەسەڵاتی پیاوسالاری بپارێزن و مافی ژنان سنووردار بکەن، ئەم سیاسەتە بە تایبەتی کاتێک ژنان مافی هەڵبژاردنی خۆیان، ئازادیی بیرکردنەوە، خوێندن، کارکردن و بەشدارییکردن لە بڕیارەکانی کۆمەڵگەدا دەوێت، بە شێوەی جیاواز خۆی نیشان دەدات، تێکۆشانی دژی توندوتیژی بە ناوی ئایین تەنها تێکۆشانی دژی کردەوە توندوتیژییەکان نییە، بەڵکو هاوکات تێکۆشانی دژی ئەو هۆشیارییەیە کە ژن وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ ناناسێت و دەخوازێت لە ژێر دەسەڵاتی پیاوسالاریدا بیهێڵێتەوە.
٢٥ی تشرینی دووەم، دژی دەسەڵاتداریی پیاو و هۆشیاریی سەردەستە
وه‌لیدا بۆتی سه‌رنجی خسته سه‌ر گرنگی ٢٥ی تشرینی دووه‌م و ڕوونیکردەوە، كه ئه‌م ڕۆژه ته‌نها دژی توندوتیژیی فیزیکی نییه، به‌ڵکو له هه‌مان كاتیش‌دا به واتای دژایه‌تیکردنی دیکتاتۆرییه‌ت، ده‌سه‌ڵاتداریی و هزری پیاوسالاری دێت، وتی: ئه‌م هزری پیاوسالاریە له بوارى ئایینیشدا خۆی نیشان ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه تێکۆشانی ژنان ده‌بێت له‌م بوارەشدا به‌رده‌وام بێت.
وه‌لیدا بۆتی، باسی له‌وه کرد، كه له هه‌موو ئایینه‌کاندا ژنان له مێژوودا زۆر سه‌ختییان چه‌شتووه وتی: به‌ڵام بنه‌مای ڕاسته‌قینه‌ی ئایین له‌سه‌ر یه‌کسانی، خۆشه‌ویستی و دادپه‌روه‌ری دامه‌زراوه. به‌داخه‌وه هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ئایین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و سه‌پاندنی هزری خۆیان به‌کار ده‌هێنن و به‌م شێوه‌یه ناکۆکی، قه‌یران و شه‌ڕ ده‌رده‌كه‌ن.
"ژنان بۆ گهڕاندنهوای بەها ڕاسته‌قینه‌کانی ئایین تێده‌كۆشن"
وه‌لیدا بۆتی ئاماژەی بەوەشکرد، كه ژنان به‌رامبه‌ر به لێکدانه‌وه هه‌ڵه‌کان و به‌کارهێنانی ئایین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتداران، تێکۆشانێکی گه‌وره دەکەن، هەروەها ئایینپه‌روه‌ری و ئه‌و فکرەی که بە ناوی ئاییندا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌پێنرێت، زۆرترین کاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر ژنان هه‌یه و وتی: بناغەی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، ڕەوشت و ئاشتی و هاودەنگییە و ئەم بەهایانە هەموویان لە ئیسلام و هەموو ئایینەکاندا ئامادەن، ئێمە دەمانەوێت سروشتی ڕاستەقینەی ئایین و بەهاکانی لە کۆمەڵگەدا بچێنرێت و بەهێز بکرێت.
وه‌لیدا بۆتی لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە ژنان خاوەنی کولتوور‌و زانستی ئایینین و دەیانەوێت زانستی کۆمەڵایەتی پەرەپێبدەن و ڕۆڵی کارا لە کار‌و کاردا ببینن و ئەو ڕێگا هەڵانە ڕاست بکەنەوە کە لە لێکدانەوەی ئاییندا گیراوەتەبەر، هەروەها ژنان دەتوانن پێشەنگ بن لە پەرەپێدانی تێگەیشتنێکی دروست لە ئایین، چونکە ئەو بەهایانەی کە ئایین داوای دەکات، وەک خۆشەویستی، دادپەروەری، ئاشتی و یەکتر قبوڵکردن، لە ناوەڕۆکی کاری ژناندان.




