ناوەندی هەواڵ
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ-SOHR ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١دا سوپای تورکیا ٣٥ هاوڵاتی مەدەنی لە سنوری نێوان تورکیا- باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج و کوشتویەتی، یەکێکیان ژنە و ٨ منداڵیشی لەناودایە.
ژمارەی کوژراوەکان بەم جۆرەیە، لە ئیدلب ٢٤ هاوڵاتی کە یەکێکیان ژن و ٥ منداڵ بوون، لە حەسەکە سوپای تورکیا ٩ هاوڵاتی و یەک هاوڵاتی لە ڕەقە و یەک هاوڵاتیشی لە حەلەب کوشتووە.
ڕوانگەی سوری داوا دەکات کە دۆسیەی کەسانی کوژراو بنێردرێت بۆ دادگا نێودەوڵەتییە تایبەتەکان و سزای دەوڵەتی تورکیا بدرێت.
ت.پ




