بەهۆی دووکەڵەوە دایکێک و چوار منداڵ خنکان
بەهۆی دووکەڵی خەڵوزەوە دایکێک و چوار منداڵەکەی لە ئاکرێ خنکان، یەکێک لە منداڵەکانیش خاوەن پێداویستی تایبەتە.

ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی کانونی یەکەم لە گوندی قوپكی سەربە شارۆچكەی گرەسێنی سەربە ئاكرێ ، دایكێك و چوار منداڵەكەی بەهۆی دوكەڵەوە کە خەڵوزیان کردووەتە ناو تەنەکەیەکەوەو خەڵوزەکە دووکەڵی کردووە، خنکاون.
بەپێی زانیاریەكان، یەكێك لە منداڵەكان تەمەنی ١٨ ساڵە و خاوەن پێداویستی تایبەتە، منداڵەكانی تر لە قۆناغەكانی بنەڕەتی خوێندكار بوون و تەمەنیان سێ، چوار و پێنج ساڵە.
باوكی منداڵەكان پێشمەرگە بووە و لە دەوام بووە.