تاژێ: "بە تێکۆشانی ژنانی ئێزدی، ئازادیی ڕێبەرایەتی و خۆبەڕێوەبەریی شەنگال مسۆگەر دەبێت"
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی کار و چالاکییەکانیان بۆ ٨ی مارس ڕۆژی ژنان ڕادەگەیەنن، ئاماژەش بەوە دەکەن، پێویستە هەموو ڕۆژێک بۆ ژنان هەوڵدان و تێکۆشان بێت بۆ ئازادی.
ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ بە دروشمی "بە تێکۆشانی ژنانی ئێزدی، ئازادیی ڕێبەرایەتی و خۆبەڕێوەبەریی شەنگال مسۆگەر دەبێت"، ڕیزە چالاکییەکانیان بۆ یادکردنەوەی رۆژی ژنان،٨ی مارس، ڕاگەیاند، ئاماژەشیان بەوەدا پێویستە بۆ ژنان هەموو ڕۆژێک تێکۆشان بێت بۆ ئازادی.
بەرنامەی چالاکییەکانی تاژێ بەمشێوەیە دەبێت:
- ڕۆژی ٢٧ی مانگ کۆبوونەوە، سیمینار و پلاتفۆرم لە هەموو شارۆچکە و گوندەکان بۆ ژنانی هەموو پێکهاتەکانی شەنگال، ڕێك دەخرێت.
- لە ١ی ئادارەوە بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ لە کوچە و کۆڵانەکاندا پۆستەر و بڵاوکراوە هەڵدەواسرێت.
- ڕۆژی هەشتی مارس بە بەشداری ژنانی هەموو پێکهاتەکانی شەنگال ئاهەنگ بەڕێوە دەبرێت.
ت.پ