سیمینارێک بە ناونیشانی "هۆشیاری خوێندکاران لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان" ئەنجام درا

لە خوێندنگەی ئامادەیی کچانی بەختیاری، بە ئامادەبوونی خوێندکرانی خوێندنگەکە، سیمینارێکی هۆشیاری لەبارەی ماددە هۆشبەرەکانەوە بەڕێوەچوو.

سیمینارێک بە ناونیشانی "هۆشیاری خوێندکاران لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان" ئەنجام درا

سلێمانی

 

ئەمڕۆ، لە هۆڵی سیمیناری خوێندنگەی ئامادەی کچانی بەختیاری، لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی خوێندکاران و مامۆستایانی قوتابخانەکە، بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خوێندکارانی قوتابخانەکەیان لە زیانەکنی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرکان، سیمینارێک بە ناونیشانی  "هۆشیاری خوێندکاران لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان" ئەنجامدرا.

 

سیمینارەکە لەلایەن پارێزەر ماردین جەلال، ئالیا کایا، خوێندکاری خوێندنگەی ئامادەیی کچانی بەختیاری، بۆ هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران، بەڕێوەچوو.

 

ماردین جەلال، سەرۆکی دامەزراوەی کۆڕبەستی کۆمەڵایەتی نیشتیمانی و پارێزەر، جەختی لەوەکردەوە، کۆڕبەستی  کۆمەڵایەتی نیشتیمانی کار هەڕەشە کۆمەڵایەتییەکان دەکات ، کە ئامانجییەتی کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر نەچێت، وتی: لە ئێستادا لایەنی کۆمەڵایەتی لەڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و کولتووریەوە لەژێر هەڕەشەی دەوڵەتانی داگیرکەردایە، ئێمەی کورد لەژێر هەڕەشەی سڕینەوەی ناسنامەمانداین لە لایەن دەوڵەتانی دراوسێمانەوە، زیادبوونی مادەی هۆشبەرەکان هەوڵێکە بۆ لەناوبردنی کورد، دەوڵەتانی داگیرکەر ئامانجیانە گەنجەکانمان لە ناو ببەن، کاتیک کەنجەکانمانبێ ئاگابن و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانبن، بە ئاسانی لە ناو دەچین، واتە نەبوونی هۆشیاری گەنجان بەرامبەر پرسە نەتەوایەتییەکان کار ئاسانییە بۆ دەوڵەتانی داگیرکەر، بۆیە پێویستە گەنجان هۆشیار بکەینەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پێویستە گەنجەکانامن لە زیانەکانی ماددەی هۆشبەر ئاگادار بکەینەوە، تا کۆمەڵگەیەکی تەندروست و نیشتیمانپەروەرمان هەبێت، هەروەها یاسادانەری عێراقی و هەرێمی کوردستانیش ئەو دەرفەتەیان بۆ بەکارهێنەرخوڵقاندوە کە لە سەرەتاکانی بەکارهێناندابن بتوانن چارەسەر تەندروستی و دەروونی وەربگرن و بگەڕێنەوە کۆمەڵگە.

 

ئالیا کایا، خوێندکاری خوێندنگەی ئامادەی کچانی بەختیاری، وتی: بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناو قوتابخانەکاندا ڕووی لە هەڵکشان کردووە، بازرگانان پەنا دەبەنە بە زانکۆ و پەیمانگا و خوێندکارانی ئاماددەی تا بتوانن گەنجەکانمان کۆنتڕۆڵ بکەن، بۆیە بە باشمان زانی لە ڕێگەی سیمینارێکەوە خوێندکارەکانی قوتابخانەکەم هۆشیار بکەمەوە چونکە ئێمە کاتێک بەرکەوتەمان لەگەڵ خوێندکاراندا دەبێت نایان ناسین نازانین بە چی ئامانجێک هاوڕێیەتیمان دەکەن، بۆیە پێویستە ئەو هۆشیاریانە بڵاوبکەینەوە، ئامانجمە ژنانی گەنج لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان ئاگادار بکەمەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: سوپاس بۆ خوێندکاران و مامۆستایانم کە ئەم هەلەیان بۆ ئێمە ڕەخساند تا لەڕێگەی چەند زیانیارییەکەوە هاوڕێکانم هۆشیار بکەمەوە، سوپاسی دایکم دەکەم هاوکارم بوو، بە هاوڕێکانم دەڵێم بەدووربن لە ماددە بێهۆشکەرییەکان.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.