سەرۆکی دەستەی ژنان: سووریا بەهۆی نەبوونی ئەمن و ئاسایشەوە ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە
ماجیدە حەسون، سەرۆکی دەستەی ژنان لە شاری کۆبانێ، نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی دۆخی ئەمنیی سووریاوە بەم دەستەواژانە شیکردەوە: سیستەمی ئەمنی لە سووریا زۆر لاوازە و مەترسییەکی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
بەرچەم جودی
کۆبانێ- قەیرانەکە لە سووریا کە ١٥ ساڵە بەردەوامە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دروستکردنی حکومەتی کاتییەوە دۆخەکە قورستتر بوو، لە ماوەی ساڵێکدا سووریا دۆخی ئەمنی ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.
سووریا کە خاوەنی چەندین زمان، کولتوور و نەتەوەیە، ئێستا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لە ناو بێئارامیدا دەژی، لە چەندین بواردا قەیرانەکان هێشتا بەردەوامن، ئەوەی لە هەمووان مەترسیدارترە سیستەمی ئەمنیەکەیەتی کە مرۆڤ دەتوانێت جەخت لەوە بکاتەوە لەم پرۆسەیەدا نەبوونی ئەمن و ئاسایش لە سەرتاسەری سووریا بە شێوازێکی زۆر لاواز و مەترسیدار دەردەکەوێت، بەتایبەت لە کاتێکدا کە چەتەکانی داعش جووڵە و چالاکیی خۆیان زیاد دەکەن، مرۆڤ پرسیار دەکات ئایا دۆخی ئەمنی بەر و کوێ دەچێت؟
ماجیدە حەسون، سەرۆکی دەستەی ژنانی شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، نیگەرانییەکانی خۆی خستە ڕوو و دۆخی بێئەمنی ئێستای هەڵسەنگاند.
”سیستەمی ئەمنی لە سووریا زۆر لاوازە”
ماجیدە حەسون دەستنیشانی کرد، کە سیستمی ئەمنی سووریا زۆر لاوازە وتی: لە سووریا چەندین قەیران دەژین، بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێش و مەترسیدارە دۆخی ئەمنی ناوچەکانە، ئێمە دەبینین کە لەم پرۆسەی دوایندا بەتایبەت مەترسییەکانی داعش زۆر گەورەن، ڕۆژانە چەتەکانی هێرشی جیاواز ئەنجام دەدن، هەروەها بە ئاشکرا هەڕەشە لە ئەمنیەتی ناوچەکە دەکەن. لە لایەکی ترەوە ئەو کۆمەڵانە هەن کە بۆ کوشتن، ڕفاندن، دەستدرێژی و دزی خۆیان ڕێکخستوو دەکەن. بۆ ئەمەش سیستەمی ئەمنی سووریا زۆر لاوازە، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت مەترسی زۆر گەورە هەن.
”ئێمە بە شێوازێکی بەرجەستە شایەتحاڵی نەبوونی ئەمن و ئاسایشین”
سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کۆچبەران لە شاری سەرێکانی داگیرکراو، وتی: لە سووریا هەوڵ هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوە و باشترکردنی سیستەمەکەی، بەڵام بەداخەوە کەرتی ئەمنی وڵاتەکە بەرەو فراوانبوون و دەرچوون لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت، ئەو ڕووداوانەی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕووبەڕووی کۆچبەرانی سەرێکانی بووەوە، یەکێکە لە نموونە زیندووەکانی نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا، هەرچەندە ئێستا ناوچە داگیرکراوەکان ئەمن و سەقامگیرن، بەڵام گەڕانەوەی کۆچبەران ڕوویداوە، دەبینین کە ئەقڵیەتی چەتەکان و ڕەگەزپەرستی و شەڕانگێزی هێشتا بوونی هەیە، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، دڵنیاتان دەکەمەوە کە سووریا شکستخواردووترین سیستەمی ئەمنی لە مێژووی ئەم دواییەیدا ئەزموون دەکات.
”گەل هەمیشە ژیانی خۆی لە مەترسیدا دەبینێت”
ماجیدە حەسون وتی: ئێستا هیچ کەسێک بوێری ناکات لە کاتژمێرەکانی شەودا لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر بڕوات، بۆچی ئایا؟ لەبەر بڵاوبوونەوە و زیادبوونی چەتەکانی داعش و گرووپە سەربەخۆکان کە مرۆڤ دەگرن، ئازاری دەدەن، دەستدرێژی دەخەنە سەر ژنان، تاڵانیان دەکەن، مرۆڤ دەڕفێنن و پارەی زۆر لە خێزانەکان داوا دەکەن.
”دەتەوێت ئەمن و ئاسایش لە ناوچەکانماندا نەهێڵن”
ماجیدە حەسون، سەرۆکی دەستەی ژنان لە کۆتایی قسەکانیدا بەتایبەت پرسی هەڕەشەکانی داعش لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان، شیکردەوە، وتی: داعش بەتایبەت لەم پرۆسەیەدا زۆر هەڕەشە لە قەسەدە و ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، ئێمە لەم هەڕەشانە تێدەگەین کە جارێکی تر بەرامبەر بە گەلی کورد سیاسەتێکی نوێ دەستپێدەکەن، بۆچی بەتایبەت لەم پرۆسەی ئەنتیگراسیۆنەدا ئەم هەڕەشانە زیاد دەکەن، هێرش و جووڵەو چالاکی چەتەکانی داعش لەسەر ناوچەکە قورستتر دەبن؟ دیارە کە ئەمجارە ئەو هێزانەی نایانەوێت سووریا ئەمن و ئاسایشی هەبێت، هەوڵ دەدن ناوچەکانی کوردیش ڕێبکێشنە ناو ئاڵۆزی، بێئارامی و بێئەمنی، بۆ ئەمەش دەبێت دەستبەجێ بەرپرسانی ئەمنی و ئارامی سووریا لەسەر ئەم پرسانە ڕاوەستن و بە خێرایی سیستمی خۆیان ڕێکبخەنەوە.