ناوەندی هەواڵ
پلاتفۆرمی ئیکۆلۆجی کازداغلار ڕایگەیاند کە ئەوان داوای یاسایی لەسەر پرۆژەی مسی ئاڵتونی تۆماردەکەن، ئەندامانی پلاتفۆڕمەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕۆژی ٣ شەممە، کاتژمێر ٢:٠٠ لە بەردەم دادگای کاناکڵ دەبن.
سەرەڕای هەموو ناڕەزاییەکان، وەزارەتی ژینگە و شارنشینی تورکیا ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی کاریگەری ژینگەیی (EIA) بۆ پرۆژەکە پەسەند کرد، کە کاریگەری لەسەر دەیان گوندی ناوچەی خانەکەلێ بەیرامیچ-چان دەبێت.
"دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکان لەناودەچن"
ئەندامانی پلاتفۆرمەکە هۆشدارییاندا ئەگەر پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت، سەرچاوەکانی ئاوی گوندەکانی هەرێمەکە وشک دەبن و زەوییە کشتوکاڵییەکان ون دەبن، ٥٤٠ هێکتار دارستان و ٤٣ هێکتار زەوی کشتوکاڵی ون دەبن.
پلاتفۆڕمەکە ئاماژەیان بەوەشدا وە کە هەموو هەوڵێک دەدەن تا کۆمپانیای جەنگیز ڕابگرن، کە هەوا و ئاو و خاک لە سەرانسەری وڵات لەناودەبات بەتایبەت لە ناوچەکانی ئارتڤین، دێرەتیپی، ئیکیزدەرە.
ت.پ




